
سوپای پاکستان لە حاڵەتی ئامادە باشیدایە
ئاڤا نیوز
ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەسەر سنووری نێوان هیندستان و پاکستان بەردەوامە و وەزارەتی بەرگری هەردوو دەوڵەتیش سوپا دەخەنە حاڵەتی ئامادەباشی جەنگەوە.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای هەوڵە دیپلۆماسی و نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕێگریکردن لە هەڵگیرسانی جەنگ، ناکۆکیەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەرەو تەشەنەسەندنی زیاتر هەنگاو دەنێت و پێکدادان و ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی بە درێژایی 740 کیلۆمەتر سنووری هاوبەش لە نێوان هەردوو دەوڵەت لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا ڕوویداوە و سوپای هیندستان بەرپەرچدانەوەی چەند هێرشێکی چەکداری ڕاگەیاند.
بڵاوکراوەی فەرمی: سوپای هیندستان لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا ڕایگەیاند، بە درێژایی سنوری نێوان هیندستان و پاکستان لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی سەربازیەوە بە چەکی بچوک هێرش کراوەتە سەر وسەربازانی هیندستان و لە لایەن سوپاوە وەڵامدراونەتەوە، ئەم هێرشانە بە دریژایی سێ رۆژی ڕابردوو بونیان هەبووە و تاوەکو بەرەبەیانی ئەمڕۆش بەردەوام بووە، سوپا بە تەواوی لە حاڵەتی ئامادەباشیدایە بۆ هەر هێرش و جەنگێک.
لەلایەکی دیکەوە: پاکستان بێئاگایی و بێبەریبوونی خۆی لە هێرشەکەی سێشەممەی ڕابردوو 22 – 4 – 2025 ڕاگەیاند کە لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر هەرێمی کشمیر لە خاکی هیندستان 26 کەس کوژران، ئەم کارە و هەنگاوەکانی هیندستانی دژ بە پاکستان بە پیلانگێڕی بۆ هەڵگیرسانی جەنگ ناوزەند کرد، سوپای پاکستانیش ئامادەیی بۆ جەنگ ڕاگەیاند.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەوڵە نێودەوڵەتیەکان بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکیەکانی نێوان هیندستان و پاکستان بەردەوامی هەیە و دەوڵەتان داوا دەکەن کێشەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی چارەسەر بکەن، ئێرانیش وەک یەکەم دەوڵەت ئامادەیی خۆی بۆ ئەنجامدانی نێوەندگیری دەربڕی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- ژینگە
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لەبارەی دووکەڵی کارگەکانی پیرزین دڵنیایی دەدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دایک و باوکێک دوای 11 مانگ دەزانن کوڕەکەیان کۆچی دوایی کردووە
2 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەو کەسانەی ناویان بۆ حەج دەرچووە سێ جۆرە ڤاکسینیان لێ دەدرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن لەڕێگەی هەورە بروسکەوە کارەبا بەرهەم دەهێنێت
25 نیسان
خوێندکارێک دوای مردنی دەبێتە خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرا
25 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پرسەی پاپا فرانسیس ڕەخنە لە جلوبەرگی ترەمپ دەگیرێت
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی پاپا بە بەشداری 170 سەرۆک و 400 هەزار کەس بەخاک سپێردرا
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا باش بوون بەڵام ناکۆکیمان هەر هەیە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات