لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا فەرماندەیەکی سەربازیی ڕووسیا کوژرا

شەیری بکە لە:
لە تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا فەرماندەیەکی سەربازیی ڕووسیا کوژرا

دیمەنی ئەو ئۆتۆمبێلەی لە مۆسکۆ تەقێنرایەوە

ئاڤا نیوز

فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی ڕووسیا بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک کوژرا.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: فەرماندەکە ناوی 'یارۆسلاڤ مۆسکالیک'ـە و پلەی جەنەڕال بووە، هەروەها جێگری سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکانی ستافی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا بووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ئاژانسە هەواڵییەکانی ڕووسیا، ڕووداوەکە لە شارۆچکەی 'بالاشیخا' لە هەرێمی مۆسکۆ ڕوویداوە. بۆمبێک کە بە ئۆتۆمبێلێکەوە لکێنراوە و کاتێک جەنەڕاڵەکە بەلایدا تێپەڕێوە لە ڕێگەی دوورەوە تەقێنراوەتەوە. 

- لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە و دۆسیەی تایبەت بە ڕووداوی کوشتنی بۆ کراوەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: