فوئاد حوسێن و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە

شەیری بکە لە:
فوئاد حوسێن و مارکۆ ڕۆبیۆ کۆبوونەوە

مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

هەردوو وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمریکا لە واشنتن کۆبوونەوە و پرسە هاوبەشەکان لە هەموو بوارەکان تاوتوێ کران.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق سەردانی ئەمریکای کرد و لەگەڵ مارکۆ ڕۆبیۆ هاوتا ئەمریکییەکەی کۆبووەوە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند:

٠ وەزیری دەرەوە  جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کۆمپانیا ئەمریکییەکان وەبەرهێنان لە عێراق زیاد بکەن و بەشداربن لە پڕۆژە ستراتیژییەکان.

٠ هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگیی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی دیکەی لیژنەی باڵای نێوان هەردوو وڵات کردەوە کە بڕیارە لە مانگی حوزەیران یان تەمموزی داهاتوو بکرێت.

٠ پێویستە بە وریایی مامەڵە بکرێت سەبارەت بە زیندانەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە نزیکەی 10 هەزار لە مەترسیدارترین ئەندامانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش تێیدا نیشتەجێن.

٠ لە دیدارەکەدا هەردوولا باسیان لە ڕێگەکانی بەرزکردنەوەی هاریکاری لە بوارەکانی سیاسی و ئەمنی و ئابووری کرد هاوکات گفتوگۆیان لەبارەی پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە بەرژەوەندیی هاوبەش کرد.

لەلایەکی دیکەوە: مارۆکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پابەندبوونی وڵاتەکەی لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی عێراق کردەوە و هەوڵە هاوبەشەکانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی داعشی بەرز نرخاند.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: