هیچ تووشبوویێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:
هیچ تووشبوویێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە

ڕشاندنی ئاژەڵان لەلایەن کارمەندێکی تەندروستییەوە - وێنە: سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

تاوەکو ئێستا هیچ تووشبوویێکی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە. لەلایەکی دیکەوە بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە وەزارەتی تەندروستیی داواکاری هەیە.

وێنە گەورەکە: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە بەشێکی زۆری ناوچەکانی عێراق بڵاوبووەتەوە و ژمارەیەک هاووڵاتی تووشی نەخۆشییەکە بوونە و چەند کەسێکیش گیانیان لەدەستداوە، بەڵام لە هەرێمی کوردستان تائێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشییەکە تۆمار نەکراوە.

لێدوانی فەرمی: سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی کوردستان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ئێمە لای خۆمان ڕێکارەکانمان توندوتۆڵ کردووە، تاوەکو ئێستا نەگەیشتووەتە کوردستان، 
بەڵام نەخۆشییەکە هیچ سنوورێک نازانێ و ئەگەری بڵاوبوونەوەی هەیە، بۆیە ئاگاداری ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندرووستی کوردستان بن.

- هیچ گۆشتێک نەکڕن کە مۆری تەندروستی لەسەر نەبێت.

- ئاژەڵ لە ماڵەکان سەرنەبڕن، "بەتایبەت کە لە جەژنی قوربان نزیک دەبینەوە".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە عێراق 26 کەس تووشبوون و پێنج کەسیش بەهۆی ئەم تای خوێنبەربوونەوە گیانیان لەدەستداوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ