ڕووداوێک لە کەنەدا دەبێتە هۆی مردنی 25 کەس

شەیری بکە لە:
ڕووداوێک لە کەنەدا دەبێتە هۆی مردنی 25 کەس

دیمەنی شوێنی ڕووداوەکەی فێستیڤاڵی کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، بەهۆی ڕووداوێکەوە 25 کەس گیان لەدەست دەدەن و ژمارەیەکی دیکەش بریندار دەبن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە لە فێستیڤاڵکی شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان 25 کەس گیان لەدەست داوە و زیاتر لە 10 کەسیش بریندار بوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: کێن سیم، سەرۆکی شارەوانی کەنەدا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی هاووڵاتیاندا لە ئاهەنگی لاپۆ لاپۆ کە فێستیڤاڵێکی ساڵانەی فلیپینییەکانە، ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بەنێو فێستڤاڵەکەدا و بەهۆیەوە کوژراو و برینداربوون. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەو کەسەی کە هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانەکە لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیکراوە، تاوەکو ئێستا ڕوونکردنەوە لەبارەی ئەو کردەوە تاوانکارییە نەدراوە ئاخۆ کردەیەکی تیرۆریستییە یاخود بابەتێکی دیکەیە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ