هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

شەیری بکە لە:
هەفتەی داهاتوو گەڕێکی دیکەی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوەدەچێت

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەنجامدانی سێ خولی دانوستان لە نێوان ئێران و ئەمریکا، وەزارەتی دەرەوەی عومان ئاماژە بەوە دەکات هەفتەی داهاتوو گەڕی چوارەمی دانوستانەکان بەڕێوەدەچێت.

 

وێنە گەورەکە: مانگی نیسانی 2025، خاڵی وەچەرخان بوو بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران کە ساڵانێک بوو گرژیی لەنێوانیان هەبوو، دوای بەڕێوەچوونی دوو خولی دانوستان، دواجار دوێنی شەممە 26-4 2025، سێیەمین گەڕێ دانوستانەکان لەنێوان هەردوولا بە میوانداری عومان و بەسەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.

 

لێدوانی فەرمی: بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان، لە  ئێکس ڕایگەیاند، ''لە گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی نێوان هەردوو شاندی ئەمەریکا و ئێران، بنەما، ئامانج و پرسە تەکنیکییە بنەڕەتییەکان باسکران، هاوکات هەردوو شاندەکە درێژە بە دانوستانەکانیان دەدەن و شەممەی داهاتوو 3ـی ئایار، گەڕی چوارەمی دانووستانەکان بەڕێوەدەچێت''.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیاکانی ئێران هەندێک زانیارییان بڵاوکردەوە، گەڕی سێیەمی دانوستانەکان نزیکەی 9 کاتژمێری خەیاندووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ