نیویۆرک تایمز: گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئەوروپا دەبێت

شەیری بکە لە:
نیویۆرک تایمز: گەڕی داهاتووی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران لە ئەوروپا دەبێت

ئاڵای وڵاتانی ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

دوای بەڕێوەچوونی سێیەم خولی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، سەرچاوەیەکی ئەمریکی شوێنی دانیشتنی گەڕی چوارەم ئاشکرا دەکات.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمریکا و ئێران سێ جار دانوستاندنیان بۆ پرسی ئەتۆمی ئەنجامداوە، خولی یەکەم لە عومان و خولی دووەم لە ڕۆما، سێیەم خوولیش دووبارە لە عومان بەڕێوەچوو، شوێنی دانوستانەکان زۆر جار مشتومڕی میدیاکان و بەرپرسانی هەردوو وڵاتی بەدوای خۆی هێناوە، دەگوترێت بۆ چوارەم خولی دانوستانەکان سەرچاوە ئەمریکییەکان باس لە ئەوروپا دەکەن کە بڕیارە ئەم خولە لە وڵاتێکی ئەوروپی بەڕێوەبچێت.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: نیویۆرک تایمز لەزاری بەپرسێکی باڵای ئەمریکییەوە ئاشکرایکردووە،'' گەڕی چوارەمی دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ئەوروپا دەبێت عومان نێوەندگیری کۆبوونەوەکان دەکات''.

 

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا هەردوو وڵات لەلایەن وەزارەتی دەرەوەیان بەفەرمی ئاشکرایان نەکردووە، کە ئایا ئەمجارە کۆبوونەوەکان لە کام وڵات ئەنجام دەدرێت.

 

زانیاریی زیاتر: بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان لەبارەی دانوستانەکان ڕایگەیاندووە، هەردوو شاندەکە درێژە بە دانوستانەکانیان دەدەن و شەممەی داهاتوو 3ـی ئایار، گەڕی چوارەمی دانووستانەکان ئەنجام دەدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ