بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەفسەرێکی هاتووچۆی سلێمانی دەکرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش

باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی لێکۆڵینەوە لە ئەفسەرێکیان کە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیلی لەسەرە، زانیاری دەخاتەڕوو.
لێدوانی فەرمی: عەمید ئاسۆ محەممەد، بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەتۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل، ئەفسەرێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بانگهێشت کردووە کە پلەکەی عەمیدە، دەست کراوە بە لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا.
لەبارەی بڕی بەرتیلەکە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، دینارێک بێت یاخوود ملیارێک دینار لێپرسینەوەی هەر لەسەر دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ماددەی 107ی یاسای سزادانی عێراقی هاتووە، هەر فەرمانبەرێکی حکومەت داوای بەرتیل بکات و وەریبگرێت، بە 10 ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت، چونکە بە تاوان دادەنرێت و فەرمانبەرەکە دەدرێت بە دادگا. هەروەها بەگوێرەی ئەو دۆخەی بەرتیلەکەی تێدا وەرگرتووە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، دواتر ئەو کەیسە لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری لەسەر دەدرێت کە پێبژاردن بێت یاخود زیندانیکردن بێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ڤلادیمێر پووتین ئاگربەستی کاتی و گشتگیر لەگەڵ ئۆکراینا ڕادەگەیەنێت
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئێران وەڵامی هەڕەشەکانی نەتانیاهۆ دەداتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
لە هەولێر دەنگۆی دروستکردنی تاوەری خەلیفە ڕەتدەکرێتەوە
27 نیسان
سپۆتیفای نرخی بەشداریکردن لە ئەپەکە بەرزدەکاتەوە
27 نیسان
توێژینەوەیەک: دوو شەو نەخەوتن چوار ساڵ بەتەمەنتر دەکات
27 نیسان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و پارتی کۆتایی هات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا: چاوەڕوانی ئەنجامی ڕێککەوتننامەکەی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدین
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە دووکان کۆتایی هات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاستی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەی بازیان گەیشتووەتە 1250 مێگاوات
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە دووکان بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆژەی بەدیجیتاڵكردنی كاروباری پزیشكیی پێشمەرگە بەفەرمی ڕادەگەیێنرێت