قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟

شەیری بکە لە:
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟

دیمەنی تۆمەتبار لەژێر دەستی هێزەکانی پۆلیس

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد، کە ماوەیەکە لە هەولێر ژمارەیەک ماتۆڕسکیلی دزیوە، چەکیشی لابووە بۆ ئەوەی ئەگەر ڕووبەڕووی پۆلیس یان خاوەنی ماتۆڕسکیلەکان بووەوە تەقە بکات.

چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی چەندین سکاڵا لە نووسینگەکانی نەهێشتنی تاوان تۆمار کران، پۆلیسی هەولێر توانیویانە تۆمەتبارێک بەناوی (أ، م، ح) دەستگیربکەن، کە تۆمەتبار بوو بە چەندین تاوانی دزینی ماتۆڕسکیل و هەروەها بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و تەقەکردن.

ڕاگەێینراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "ئەو کەسە خۆی بە قاقێ ناساندبوو، لەکاتی دەستگیرکردنیدا چەکی بێ مۆڵەتی لابوو ، ئەو چەکەشی بۆیە لابووە تا هەرکاتێک لەگەڵ خاوەن ماڵ یاخود پۆلیس تووشی یەک ببن ڕووبەڕوویان ببێتەوە، بەڵام توانرا دەستگیر بکرێت و ڕادەستی یاسا کرا."

 

شەیری بکە لە: