لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت

شەیری بکە لە:
لەموسەننا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگیرێت

دیمەنی کۆگایەکی هەڵگرتنی برنج و دانەوێڵە. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ دوو ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا دەستبەسەر 440 تۆن برنجی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەگرێت و چەندین تاوانباریش دەستگیر دەکات.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند:  له‌ كۆگایه‌کی ئاشدا له‌ شاری موسەننا‌ دەستبەسەر 90 تۆن برنجی جۆری هیندی دەگیرێت کە بەهیچ شێوەیەک ‌ بۆ خواردن شیاو نییه و ناكرێت بفرۆشرێت.

زانیاریی زیاتر: ڕاگەیێنراوەکە ئاماژەی بەوەکرد، ئەو کۆگای ئاشە گریبەستی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی دانەوێڵەی موسەننا هەیە، دوای لێکۆڵینەوە و پشكنینیش ده‌ركه‌وتووه‌، کارمەندانی کۆگاکە بەنیاز بوونە ئەو جۆرە برنجە لەگەڵ برنجی عەنبەر تێکەڵ بکەن و ڕادەستی سایلۆی موسەننای بکەن و دواتریش لەڕێگەی بەشە خۆراکی مانگانەوە بەهاووڵاتییان بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە: هێزێک لە ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵدەکوتنە سەر سایلۆی سەماوە و دەستبەسەر نزیکەی 350 تۆن برنج دەگرن كه‌ سه‌ره‌ڕای به‌سه‌رچوونی ماوه‌ی به‌كارهێنانی، تێکەڵ بەبرنجی دیکە کرابوو و ئامادەکرابوو بۆ دابەشکردن.

ئەمەش بزانە: ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی عێراق ئاشکراشیکرد، هەشت تۆمەتبار لەو دوو ئۆپەراسیۆنەدا دەستگیرکراون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: