تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەهۆی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوامی هەبێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا پێشکەشکاری کەش و هەوای ئاڤا، ڕایگەیاند، خۆڵبارین ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، بەڵام لە هەرێمی کوردستان کەمترە بەراورد بە ناوچەکانی عێراق، ئەگەری بارانبارینیش بەهێزە لە مانگی پێنج.

زانیاریی زیاتر: بەگوتەی شێخ دارا، لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی باکووری ئەفریقا و ھاتنی شێ لەدەریای سوورەوە، لەم ماوەیەدا کەشێکی تاڕادەیەک گەرم لەناوچەکانماندا دەستیپێکردووە لەگەڵ خۆڵبارین.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تائێستا پلەکانی گەرما لەبەرامبەر پارساڵ نزمترە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: