فایلی خەڵک؛ ماتۆڕ فرۆشەکان لە هاتووچۆی هەولێر نیگەرانن و داوای تابلۆ دەکەن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

ماتۆڕ فرۆشەکانی هەولێر نیگەرانن لە بڕیاری دەستبەسەراگرتنی ماتۆڕەکان، و دەڵێن ماتۆڕێکی زۆرمان هەیەو بۆمان ساغ نابنەوە، ماتۆڕمان هەیە کیشەی نییە و دەنگەکەی خەڵک ئیزعاج ناکات.

وێنە گەورەکە: بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، ئەو ماتۆڕانەی بە شێوەی نایاسایی هاوردەکراون یان دەستکاری ئەگزۆزەکانیان کراوە و دەنگییان گەورەیە، دەستی بەسەردا دەگیرێت.

لێدوانی فەرمی: فرۆشیارێکی ماتۆڕ بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: داوا لە هاتووچۆی هەولێر دەکەین ڕەزامەندی لەسەر پێدانی تابلۆ بدات بۆ ماتۆرەکانیان، بۆ ئەوەی بتوانن کڕین و فرۆشتنی پێوە بکەن.

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: هیشام سەعید، پەیامنێری ئاڤا قسەی لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر کردووە، پێیان وتووە: هەر ماتۆڕێک بە یاسایی هاوردەکرابێ و مەنەفێستی هەبێت، تابلۆی پێ دەدەین، بە پێچەوانەوە تابلۆ نادەین بەو ماتۆڕانەی بە پارچە پارچەو بە قاچاخ هاوردەکراون.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تۆمارکردنی ئەو ماتۆڕانەی کە بە یاسایی هاوردەکراون لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ بڕی 340 هەزار دیناری تێدەچێت و بێ کێشە تابلۆی پێدەدرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: