فایلی خەڵک؛ لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

لە هەولێر هاووڵاتییەک خانوو لەناوەندی کۆڵانێکدا دروست دەکات و ڕێگای هاتووچۆی هاووڵاتیانی دادەخات.  شارەوانی هەولێریش داوا لە هاووڵاتیانی گەڕەکەکە دەکات
سکاڵا تۆمار بکەن

چیرۆکی سەرەکی: لە گەڕەکی شۆڕشی هەولێر کەسێک دەیەوێت خانوو لەناو کۆڵانێکدا دروست بکات، بەمەش ڕێگای خەڵکەکە دادەخات. خەڵکیش ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و پێیان وتووە بۆ ئەو ڕێگایە دادەخەی، ئەویش وتوویەتی، "زەوییەکەم لە شارەوانی کڕیوە"، شارەوانیش پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو زەوییەیان بەو کەسە فرۆشتووە.

زانیاریی پەیامنێر: عوبێد هەرکی، پەیامنێری ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کردووە و قسەی لەگەڵ هاووڵاتییەکی گەڕەکەکە بەناوی قادر حەمەدەمین کردووە، ئەو هاووڵاتییە دەڵێت، "لە ساڵانی هەشتاکانەوە من لێرەم و هاتووچۆم هەر بەو کۆڵانەدا کردووە، ناتوانین بسوڕێینەوە، ڕێگەمان دوور دەکەوێتەوە".

- ئەو هاووڵاتییە داوا دەکات ڕێگاکە نەگیرێت و دەڵێت، "جاران هەر ئەو کۆڵانە هەبوو، من گەڵابەی هێنانی کەرەستەی دروستکردنی خانووی خۆم بەم کۆڵانەیدا هێناوە".

لەهەمان کاتدا: ئیبراهیم مستەفا کە دانیشتووێکی دیکەی ئەو گەڕەکەیە، لەبارەی دروستبوونی کێشەکە دەڵێت، دوو مانگ پێش ئێستا خانووەکەی تەنیشت کۆڵانەکە فرۆشرا، کڕیارەکە هاتووە خانووەکەی ڕووخاندووە و کۆڵانەکەشی لەگەڵ داوە، دەیەوێت خانووێکی دیکەی گەورەتری لەسەر دروست بکات، بەمەش تەواوی کۆڵانەکە ئەگیرێت.

لەلایەکی دیکەوە: کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای گوت، زەویەکە 86 مەتر چوارگۆشە بووە، زەوی جێهڵدراوی پێ دەڵێن، لە ساڵی 2022 ئەنجوومەنی شارەوانی بڕیاری فرۆشتنی زەوییەکەی داوە.

- "لە گەڕەکەکە کەس نەیگوتووە گرفتیان بۆ دروست دەبێ و داوایان نەکردووە تا بە بڕیارەکەدا بچینەوە".

- لەڕێگەی ئاڤاشەوە داوا لە دانیشتووانی گەڕەکەکە دەکات کە داواکارییەک بۆ شارەوانی دوو بکەن، تا بەدواداچوونی بۆ بکەن و هەوڵی چارەسەر کردنی بدەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: