بەرپرسێکی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی غەززەی دیاریکردووە

شەیری بکە لە:
بەرپرسێکی ئیسرائیل: نەتانیاهۆ وادەی کۆتاییهاتنی جەنگی غەززەی دیاریکردووە

دیمەنێکی وێرانبووی غەززە بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

بەرپرسێکی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، ئەگەر مەرج و ئامانجەکانیان بهێننە دی لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە جەنگی غەززە دەهێنن.

وێنە گەورەکە: ئیسرائیل بەردەوامە لە ڕەتکردنەوەی پێشنیازەکانی ئاگربەست کە ڕێگە بە حەماس دەدات بوونی چەکدارانی لە غەززە بپارێزێت.

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ئیسرائیل کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرابکرێت بە ڕۆژنامەی ئیسرائیل هیومی ڕاگەیاندووە، بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل نەخشەی کۆتایی شەڕی غەززەی تا مانگی 10 دادەڕێژێت. ئەگەر مەرج و ئامانجەکانیان بێنەدی هەڵمەتە سەربازییەکان زووتر کۆتاییان پێدێت، لە بنەڕەتدا دەیانەوێت ناکۆکییەکان دوو ساڵ زیاتر درێژ نەبێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی دیپلۆماسی ئیسرائیلی بە ڕۆژنامەنووسانی وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، هۆکاری ئەوەی دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست هەڵمەتێکی چڕیان دەستپێنەکردووە. بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە دەیانەوێت دەرفەتێک بدەن بە دانوستانەکان بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازادبکرێن. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: