فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە

شەیری بکە لە:
فڕۆکەیەکی ئەمریکا دەکەوێتە دەریایی سوورەوە

دیمەنی فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی ئامادەکردن بۆ فڕین. وێنە؛ ئەرشیف

 

ئاڤا نیوز

فڕۆکەیەکی ئەمریکی لەکاتی ئامادەکاری بۆ فڕین لەسەر کەشتییەک لە دەریای سوور، دەکەوێتە ناو دەریا و سەربازێکیش بریندار دەبێت.

لێدوانی فەرمی: هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەمیانی کارکردنیان لەسەر کەشتی یو ئێس ئێس هاری ترومان لە دەریای سوور، فڕۆکەیەک لە جۆری ئێف 18 لە فەوجی 136ـی فڕۆکە شەڕکەرەکان و ئەو ئۆتۆمبێلەی ڕایکێشاوە کەوتوونەتە ناو دەریای سوورەوە.

زانیاریی زیاتر: ئەو کارمەندانەی لەسەر فڕۆکە و ئۆتۆمبێلەکە بوون، هەموویان سەلامەتن تەنیا یەکێک لە کارمەندەکان بە سووکی برینداربووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای ڕووداوەکە، کەشتی فڕۆکەهەڵگری هاری یو ئێس ئێس ترومان و تەواوی فڕۆکەکانی سەر کەشتییەکە بە تەواوی ئامادەن بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان لە دەریای سووردا.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: