سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان لە مەراسیمی بە خاک سپاردنی پاپا فرانسیس ئامادە دەبن
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامادەکارییەکانی بۆ بەخاسپاردنی پاپا فرانسیس
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ شەممە، بە بەشداری سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان تەرمی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان و ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان بە بەشداری سەدان سەرۆک و سەکردەی جیهان بەخاک دەسپێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە 21-4-2025، ڕێبەری کاتۆلیکەکانی جیهان، لە تەمەنی 88 ساڵیدا بەهۆی جەڵتەی مێشک و سستی دەمارەکانی دڵیەوە کۆچی دوایی کرد، بڕیارە ئەمرۆش لە لە کەنیسەی سانتا ماریا ماجیۆری لە ڤاتیکان بنێژرێت.
پێدراوە ڕاستەکان: ڕۆژی شەممە 26-4-2025، لە ئیتاڵیا ئامادەکارییەکان بۆ پرسەی پاپا فرانسیس بەڕێوەدەچن، ڕۆما پێشوازی لە سەرۆک و سەرکردەکانی جیهان دەکات بۆ مەراسیمی بە خاک سپاردنی پاپا فرانسیس، هاوکات دوو هەزار ئەفسەر لە ئەرکدان بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: پێشبینی دەکرێت سەدان هەزار کەس بەشداری مەراسیمی ناشتنی پاپا فرانسیس بن، هاوکات نزیکەی 170 سەرکردەی جیهان ئامادەبن کە بریتین لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئیمانوێک ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، کیەر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئۆلاف شۆلز، ڕاوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆکی بەرازیل بەرازیل و ئەرجەنتین، پاشا و شاژنی ئیسپانیا و بەلجیکا، شازادە ولیامی بەریتانیا.
زانیاریی زیاتر: نێچیرڤان بازرانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دوێنێ هەینیی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی بەخاک سپاردنی پاپا فرانسیس بەرەو ڕۆمای ئیتاڵیا بەرێکەوت، وەک نوێنەری عێراقیش لە مەراسیمەکە بەشدار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 خولەک لەمەوپێش
وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چوار لە تەواوبوونە
- کوردستان
- 31 خولەک لەمەوپێش
نێچێرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە سوودانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
23 نیسان
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراقچی: گفتوگۆکانمان لەگەڵ ئەمریکا باش بوون بەڵام ناکۆکیمان هەر هەیە
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕی سێیەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کۆتایی هات
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ ترەمپ زۆر باش و سیمبولی بوو
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپاکانی هیندستان و پاکستان دەخرێنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە