سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: هیوادارین دۆسیەکەی بەشدار بازیانی بە لاڕێدا نەبرێت

شەیری بکە لە:
سەندیكای ڕۆژنامەنووسان: هیوادارین دۆسیەکەی بەشدار بازیانی بە لاڕێدا نەبرێت

ڕۆژنامەنووس، بەشدار بازیانی

 

ئاڤا نیوز

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس 'بەشدار بازیانی' لەلایەن ئاسایشی سلێمانی ئیدانە دەکات و بە پێشێلكردنی ئاشكرای یاسای كاری ڕۆژنامەوانی، وەسفی دەكات.

وێنە گەورەكە: چەند ڕۆژێكە ژمارەیەك ڕۆژنامەنووس لە سلێمانی دەستگیركراون بەبێ ئەوەی وردەكاریی دەستگیركردنیان ئاشكرا بكرێت، یەكێك لە ڕۆژنامەنووسە دەستگیركراوەكان بەشدار بازیانییە، كە لە کارەکانیدا فۆكسی دەخستە سەر گەندەڵی و قاچاخچێتی و كەموكوڕییەكانی سنووری ئیدارەی سلێمانی.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی ئەنجوومەنی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان كە وێنەیەكی دەست ئاڤا میدیا كەوتووە، دەستگیرکردنی رۆژنامەنووس 'بەشدار بازیانی' لەلایەن ئاسایشی سلێمانی، بەبێ ئاگاداری پێشوەختە و بەبێ بڕیاری دادگا، پێشێلکردنی یاسای کاری رۆژنامەوانییە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەوەتەی دەستگیركردنی ڕۆژنامەنووس 'بەشدار بازیانی'، ڕێگە نەدراوە كەسوكارەكەی سەردانی بكەن و تەنانەت زانیاریی ئەوتۆ لەبارەی هۆكاری دەستگیركردنەكەی ئاشكرا نەكراوە.

ئەمەش بزانە: سەندیكای ڕۆژنامەنووسان داوای ئازادکردنی دەستبەجێی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەكات و داواش دەكات دۆسیەكەی بەلاڕێدا نەبردرێت.

 

شەیری بکە لە: