لە هەولێر 20 هەزار دار زەیتوون دەچێنرێن

شەیری بکە لە:
لە هەولێر 20 هەزار دار زەیتوون دەچێنرێن

دیمەنی باخێکی زەیتوون

ئاڤا نیوز


وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان کار بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی دەکات لە ڕێگەی چاندنی دار زەیتوونەوە.


وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمدا حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی درێژخایەن و ستراتیژی هەبووە بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزای، ئێستا ڕێژەی سەوزای لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 9-3-2025، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ڕەزامەندیمان لەسەر هاوردەکردنی 20 هەزار دار زەیتوون لە وڵاتی ئیسپانیاوە بۆ هەرێمی کوردستان داوە، هێنان و چاندنی دارەکانیش لەلایەن دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی وەزارەت دەبێت.

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە دار زەیتوونەکان لە بەرزاییەکانی دڵۆپە-کەسنەزان لەسنووری هەولێر بچێنرێن.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: لە مانگی شوباتدا وەزارەتی کشتووکاڵ لەگەڵ پەیمانگای نێودەوڵەتی سیهام باری، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن و پێکەوە کارکردنی واژۆ کردووە، لە ماوەیەکی نزیکدا دەست بە ڕاهێنانکردن بە جووتیاران دەکرێت، بە مەبەستی ڕووپێوکردنی باخەکانی زەیتوون و زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی بە دار زەیتوون و پاکێجین و بەبازاڕکردن و دامەزراندنی کارگەی پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوون.

 

بۆچی گرنگە: زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی بە داری زەیتوون و پارێزگاریکردنە لە ژینگەی کوردستان، هەروەها گرنگیدان بە چاندنی داری زەیتوون بەرهەمهێنانی زەیتی زەیتوونە لە ناوخۆدا زیاد دەکات.

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: