شێخ دارا: بارانبارین تاوەکو دوو ڕۆژی داهاتوو بەردەوام دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشوهەوا چاوەڕوان دەکرێت، ئەم شەپۆلی بارانبارینەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە، تاوەکو دوو ڕۆژی دیکە بەردەوام بێت.

لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا، ڕایگەیاند:

- ئەم شەپۆلی بارانبارینە تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ئەگەری مانەوەی هەیە، بەڵام لە ڕۆژانی 17 و 18 و 19ی ئەم مانگەوە شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

- بەهۆی کاریگەری شەپۆلەکەی دەریای سپی ناوەڕاست و دەریای سوور پلەکانی گەرما دوو پلە دابەزیووە.

-
تێکڕای پلەکانی گەرما بۆ ڕۆژی یەکشەممە بەرزترین پلە 8 بۆ 16 پلە، نزمترین پلە 6 بۆ 12 دەبێت، ڕادەی شێ 85% بۆ 95% دەبێت، هەروەها جوڵە و ئاراستەی با بەهێزە و 12 بۆ 25 کیلۆمەترە  لە یەک کاتژمێردا.

- لە باشووری عێراق جووڵەی با 25 بۆ 35 کیلۆمەترە لە یەک کاتژمێردا کە هەورەبروسکە و چەخماخە و خۆڵبارینی لەگەڵ دەبێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: سبەی یەکشەممە بەرزترین و نزمترین پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم جۆرە دەبێت:

هەولێر: بەرزترین پلەی گەرمی 15 و نزمترین 12 دەبێت.

سلێمانی: بەرزترین پلە 12 و نزمترین 7 دەبێت.

کەرکووک: بەرزترین پلە 16 و نزمترین 12 دەبێت.

هەڵەبجە: بەرزترین پلە 14 نزمترین 11 دەبێت.

دهۆک: بەرزترین پلە 12 و نزمترین 10 دەبێت.

ئیدارەی گەرمیان: بەرزترین پلە 20 و نزمترین 11 دەبێت.

ئیدارەی زاخۆ: بەرزترین پلە 13 و نزمترین 11 دەبێت.

ئیدارەی سۆران: بەرزترین پلە 11 و نزمترین 8 دەبێت.

ئیدارەی ڕاپەرین: بەرزترین پلە 9 و نزمترین 7 دەبێت.

پێنجوێن: بەرزترین پلە 11 و نزمترین 5 دەبێت.

حاجی ئۆمەران: بەرزترین پلە 1- نزمترین 3- دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ