پارێزگایەکی عێراق دەکاتە پشوو و لە چەند پارێزگای دیکە حکومەت لە ئامادەباشیدایە

شەیری بکە لە:
پارێزگایەکی عێراق دەکاتە پشوو و لە چەند پارێزگای دیکە حکومەت لە ئامادەباشیدایە

دیمەنی باران بارین لە بەغدا. وێنە - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بڕیاریدا دەوامی فەرمی بۆ سبەی شەممە ڕابگرێت، هاوکات لە بەغدا و چەندین پارێزگایەکی دیکە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە چەندین ڕێگەی سەرەکی داخران.

چیرۆکی سەرەکی: شەپۆلێکی باران بارینی زۆر چەندین پارێزگای ناوەڕاست و باشووری عێراقی گرتووەتەوە و بەگوێرەی دەستەی کەشناسی باران بارینەکە تاوەکو ڕۆژی شەممەش بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی پارێزگای بابل بڕیاریدا دەوامی فەرمی لە دامودەزگاکان، بەهۆی خراپی کەشوهەوا ڕابگرێت، بەڵام بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و خزمەتگوزاری ناگرێتەوە.

زانیاریی زیاتر: لە بە‌غدا و پارێزگاکانی کەربەلا، بابل، واست، موسەننا و ئەنبار بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە چەندین ناوچە کەوتووەتە ژێر ئاوەوە، هاوکات چەندین ڕێگەی سەرەکیی داخران و تیمەکانی فریاکەوتن و شارەوانییەکان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: