شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە و ڕۆژانی ئایندە ساردی دەکات

شەیری بکە لە:
شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە و ڕۆژانی ئایندە ساردی دەکات

دیمەنی هەوراوی ئاسمانی هەولێر. وێنە - ئاڤا میدیا

ئاڤا نیوز

پێشبینییەکانی کەشناسی ئەوەیە، شەپۆلێکی باران بارین ئەمشەو ڕوو لە کەرکووک، گەرمیان، سلێمانی و هەڵەبجە دەکات و درەنگانی شەو ئەم شەپۆلە دەگاتە هەولێر و دهۆک.

چیرۆکی سەرەکی: بە پێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە دوای نیوەشەوی هەینی بۆ شەممە لە پارێزگای کەرکووک و لە بەرەبەیانیش لە پارێزگای هەولێر و باشووری ڕۆژئاوای شارەکە ڕێژەیەکی زۆری باران دەبارێت.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشی پێشبینی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران بارین بەڕێوەیە لە ئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى سوور دروست دەبێت، لە هەندێ ناوچە هەورە بروسکەشی لەگەڵە. ئەم شەپۆلە درەنگانی شەو دەگاتە هەولێر و دهۆک.

کەشناسی دەشڵێت: لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت و پلەکانى گەرما بۆ ڕۆژانى دواتر شەش تا هەشت پلە دادەبەزێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ