لە هەرێمی كوردستان هەزار و 500 ڕۆژنامەنووسی ئافرەت تۆماركراون

شەیری بکە لە:
لە هەرێمی كوردستان هەزار و 500 ڕۆژنامەنووسی ئافرەت تۆماركراون

کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسان

ئاڤا نیوز

 

لە هەرێمی كوردستان، هەزار و 500 ڕۆژنامەنووسی ئافرەت هەن كە لە سەندیكای ڕۆژنامەنووسان تۆماركراون و بەشێكیان پلەی ئەزموونی كاركردنیان گەیشتووەتە ئاستی سەرنووسەر و بەڕێوەبەری نووسین.

 

وێنە گەورەكە: بەشداریی كارای ئافرەتان لە ناوەندەكانی بڕیاردان و بازاڕی كار و ڕۆڵیان لە چالاكیە مەدەنی و سیاسییەكان، بەشێكە لە پلانی درێژخایەنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گەشەپێدانی ڕەوشی مافەكانی مرۆڤ، كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پشتیووانی تەواوی ئافرەتان بووە لە هێنانەدی خەونەكانیان و دامەزراندنی پڕۆژە و كاری تایبەت بەخۆیان. 

 

لێدوانی فەرمی: حاکم ئازاد، نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەپێی تۆماری ڕۆژنامەنووسان، زیاتر لە هەزار و 500 ڕۆژنامەنووسی ئافرەت لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان تۆماركراون و ڕێژەی خانمە ڕۆژنامەنووسان ساڵ لەدوای ساڵ لەهەڵكشاندایە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لە بەشداری كارای خانمان لە چالاكییە سیاسی و مەدەنی و ڕۆشنبیرییەكان، لە كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەرووی 30%ـی ئافرەتان لە پۆستەكانی بڕیاردانن لە حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەری، ژمارەیەك ئافرەت لە پۆستی سەرۆك پەرلەمان، وەزیر، بریكاری وەزیر، سەرۆكی دەستە و فەرمانگەكانن، هاوكات 69 دادوەر و 58 دادوەری داواكاری گشتی و 198 لێكۆڵەری داد و 233 یاریدەدەری دادوەر لە ڕەگەزی مێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: