وەزارەتی کارەبا دەنگۆیەک لەبارەی وەرگرتنی پارە لە خەڵک ڕەتدەکاتەوە

شەیری بکە لە:
وەزارەتی کارەبا دەنگۆیەک لەبارەی وەرگرتنی پارە لە خەڵک ڕەتدەکاتەوە

دانانی سیستمی دابینکردنی وزەی کارەبا لە ڕێگەی خۆرەوە

ئاڤا نیوز 

 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی وەرگرتنی باج لەکاتی دانانی سیستمی سۆلار لەلایەن هاونیشتمانییانەوە بڵاودەکاتەوە.

 

وێنە گەورەکە: چەند ساڵێکە وڵاتانی جیهان پاڵپشتی لە دابینکردنی کارەبای وزەی نوێبووەوە دەکەن و لە هەرێمی کوردستانیش بە ئاستێکی بەرچاو سوود لە وزەی خۆر دەبینرێت بۆ دابینکردنی کارەبا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕوونکردنەوەیەکی بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبووەکانی بڵاوکردوەتەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکەنەوە گوایە حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەرانبەر دانانی سیستمی سۆلار (کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر) باج لە هاونیشتمانیان وەربگیرێت.

 

لە ڕاگەیێنراوەکە ئەمانەش هاتوون:


- پێداگرین لەسەر ئاسانکاری بۆ هاونیشتمانیان بۆ ئەوەی بتوانن سیستمی سۆلار پاوەر دابنێن.

- لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەبا هاتووە، هەر بەشداربوویەکی کارەبا، ئەگەر سیستمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بوونی بەرهەمی زیادە ئەو کاتەی پێویستی پێ نەبێت، بەشە زیادەکەی بداتەوە ناو تۆڕی کارەبا و تێچووی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: