ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین

شەیری بکە لە:
ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین

ئاڵای وڵاتی ئەمریکا و ئێران

ئاڤا نیوز 


ئێران وەڵامێکی نوێی هەوڵەکانی ترەمپ بۆ دانووستان لەگەڵ ئێران دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئامادەی دانووستانە ئەگەر بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان بێت. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند "ئەگەر ئامانجی دانووستانەکان بەدواداچوون بێت بۆ ئەو نیگەرانییانەی کە سەبارەت بە بەسەربازیکردنی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران لەئارادان، ئەوا دەتوانین لەم بارەیەوە ڕەچاوی گفتوگۆکان بکەین."

 

- لە درێژەی ڕاگەیێنراوەکەدا هاتووە "بەڵام ئەگەر ئامانجی دانووستانەکان لەناوبردنی بەرنامەی ئاشتییانەی ئەتۆمیی ئێران بێت تا لایەنی بەرامبەر بانگەشەی ئەوەی پێ بکات کە ئەوەی ئۆباما نەیتوانی بەدەستی بهێنێت ئێستا بەدەست هاتووە، ئەوا هیچ کات وەها دانووستانێک ئەنجام نادەین."

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران نووسیوە و تیایدا داوای کردووە لەبارەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێرانەوە دانووستان بکرێت. لای خۆشیەوە، خامنەیی ڕایگەیاند، لەگەڵ دەوڵەتانی زۆردار کە ئامانجیان حوکمدانە لە سەر لایەنی بەرامبەر دانوستان ناکەن.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: