ژمارەی کوژراوانی غەززە زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
ژمارەی کوژراوانی غەززە زیاد دەکات

دیمەنێکی کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز


ژمارەی کوژراو و بریندارانی کەرتی غەززە بەهۆی هێرشی ئیسرائیل ڕوو لە زیادبوونە و ڕۆژانە تەرم لەژێر باڵەخانە ڕووخاوەکان دەدۆزرێنەوە.

وێنە گەورەکە: لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەززە لە 7-10- 2023وە تاوەکو ئێستا 48 ھەزار و 458 کەس گیانیان لەدەست داوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین ڕایگەیاندووە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، تەرمی 5 فەڵەستینی دیکە کە بەهۆی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە گیانیان لەدەست داوە، لەژێر داروپەردووی باڵەخانە ڕووخاوەکاندا دەرھێنراون.

 

بەپێی ڕاگەیێنراوەکە کۆی ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی گیانیان لەدەستداوە، گەشتە 48 ھەزار و 458 کەس و ژمارەی بریندارانیش گەیشتووەتە 111 ھەزار و 897 کەس.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: