هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت  پێگەی حاجی و عومرەکار ناشرین بکات

شەیری بکە لە:
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت  پێگەی حاجی و عومرەکار ناشرین بکات

ژمارەیەک عومرەکاری کورد لە سعوودیە. وێنە - سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز

ماوەیەکە کەسانێک بۆ گاڵتە و پێکەنین هەندێک بەسەرهاتی حاجییان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و کەناڵەکان باس دەکەن، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەى کوردستانیش هۆشدارییان پێ دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەى هەرێمی کوردستان، لەسەر ئەو قسانە هاتە دەنگ کە لەماوەی ڕابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و شاشەکانی تەلەفزیۆن بەناوی حاجیان دەکران لە گەشتەکانی عومرە، دەڵێت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرێتەبەر.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتی حەج و عومرەى کوردستان، ڕایگەیاند، وەک لایەنی پەیوەندار دژی هەر ناشرینییەک دەوەستێتەوە کە بە پرۆسەی حەج و عومرە بکرێت و ڕێککاری کارگێری و یاساییش دەگرێتە بەر لە بەرامبەر هەر کەسێک پرۆسەی حەج و عومرە ناشرین بکات و لە پێگەی و حاجی و عومرەکار بدات جا بۆ هەر مەبەستێک بێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: