نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا ئەنجام دراون

شەیری بکە لە:
نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو لە سووریا ئەنجام دراون

پێکدادانی نێوان سوپای سووریا و پاشماوەی چەکدارانی بەشار ئەسەد

ئاڤا نیوز

 

تا دێت شەڕ و پێکدادانەکانی سوپای سووریا  و پاشماوەی چەکدارانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا زیاتر دەبێت و بەهۆیەوە هەزارن کەس کوژراون.

وێنەگەورەکە: شەر و پێکدادانەکانی گرووپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان و سوپای سووریا لە لازقییە و تەرتووس چەند ناوچەیەکی دیکەی سووریا بەردەوامە و تا ئێستا نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی ئەنجامدراون و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوێزەر دانی بە کۆمەڵکوژییەکان داناوە و لیژنەیەک پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لە بابەتەکە. 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند: لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا لە تەرتووس،  لازقییە، حومس و حەما نزیکەی 40 کۆمەڵکوژی ئەنجامدراون و هەزار هاووڵاتی سڤیل کوژراون.

زانیاریی زیاتر: تووندوتیژییەکانی سووریا  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیی ئیدانە کراون و وڵاتان داوای ئارامی و پاراستنی پێکهاتە ئایینی و ئیتنییەکانی سووریا و ڕاگرتنی شەڕ دەکەن.


پێدراوە ڕاستەکان: بەپێی ئاماری ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ کوژراوەکان لەم ناوچانەن:

-545 کوژراو لە لازقییە.
-262 کوژراو لە تەرتووس
-165 کوژراو لە حەما.
-10 کوژراو لە حومس.

باکگراوند: لە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووەوە، گرووپە چەکدارەکانی عەلەوییەکان هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەمنییەکانی سووریا و تا ئێستا شەر بەردەوامە بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژراون و برینداربوون.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: