کەنەدا: هەرگیز نابینە بەشێک لە ئەمریکا

شەیری بکە لە:
کەنەدا: هەرگیز نابینە بەشێک لە ئەمریکا

ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و کەنەدا

ئاڤا نیوز

 

بڕیارە تووندەکانی ترەمپ سەبارەت بە کەنەدا لێکەوتەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، مارک کارنی، سەرۆکی نوێی لیبراڵەکانی کەنەدا ڕایدەگەیێنێت وڵاتەکەی بەهیچ شێوەیەک ئامادە نییە ببێتە بەشێک لە ئەمریکا

 

چی ڕوودەدات: شەڕی بازرگانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و قسەکانی سەبارەت بە لکاندنی کەنەدا بە ئەمریکاوە وەک 51ـەمین ویلایەتی ئەمریکا، زیادکردنی باج بە ڕێژەی 25% بۆسەر بەرهەمی هاوردەی ئەمریکی بە بەهای 155 ملیار دۆلار و لە ماوەی 21 ڕۆژدا بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت، ئەم بڕیارەش ناڕەزایەتیی کەنەدییەکانی بەدوای خۆیدا هێناوە. 

 

لێدوانی فەرمی: مارک کارنی، سەرۆکی نوێی لیبراڵەکانی کەنەدا ڕایگەیاند، ئێمە ئەم وڵاتەمان کردووە بە گەورەترین وڵاتی جیهان و دراوسێکانمان ناتوانن ئێمە ببەن، بە هیچ شێوەیەک هاوکات، ئەمریکا کەنەدا نییە، کەنەدا هەرگیز بە هیچ شێوەیەک بەشێک نابێت لە ئەمریکا.

 

باکگراوند: مارک کارنی تەمەن 59 شوێنی جەستن ترودۆ سەرۆکوەزیرانی کەنەدا گرتەوە کە لە مانگی یەکی ئەمساڵدا دەستی لەکار کێشایەوە و کارنی توانی لە کێبڕکێی سەرکردایەتیی پارتی لیبراڵ سەربکەوێت.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: