سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی شارەزوور دۆزرایەوە

شەیری بکە لە:
سەرچاوەی بۆنە ناخۆشەکەی شارەزوور دۆزرایەوە

دیمەنێکی قەزای شارەزوور لە ئاسمانەوە

ئاڤا نیوز

 

بەتۆمەتی پیسبوونی ژینگە و بڵاوبوونەوەی بۆنی ناخۆش لە هەوادا، کارگەیەک لە سنووری عەربەت ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 

وێنە گەورەکە: پێشتر ئاڤا میدیا بەدواداچوونێکی لەسەر بڵاوبوونەوەی بۆنێکی ناخۆش لە سنووری شارەزوور کرد، سەرچاوەکەی بۆنەکە ناخۆشەکەش لە شارەزوور نەبوو، بۆیە لیژنەی تایبەت بۆ بەدوداجوون لەم بارەیەوە پێکهێنرا و کارگەیەک لە سنووری عەربەت درایە دادگا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: بەتۆمەتی ئەو بۆنەی لە هەوادا بڵاوبووەتەوە، کە بووەتە هۆی بێزارکردنی خەڵکی سنوورەکانی قەزای هەڵەبجەی تازە، ناحیەکانی عەربەت، زەڕایەن و دەورووبەریان، بۆیە کارگەیەک لە عەربەت درایە دادگا.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کارگەیە کراوەتەوە و ڕێکاری یاسایی بەرامبەر گیراوەتەبەر و کێشەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: