سوپای عێراق درۆن بەرهەم دێنێت

شەیری بکە لە:
سوپای عێراق درۆن بەرهەم دێنێت

دیمەنی درۆن. وێنە - سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

دەستەی پیشەسازیی سەربازیی عێراق ئاشکرای دەکات، دەستی بە بەرهەمهێنانی درۆن کردووە، هاوکات چەندین کارگەی بەرهەمهێنانی زریپۆش و پێداویستی سەربازی ڕاگەیاندووە.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: موستەفا عاتی، سەرۆکی دەستەی پیشەسازیی سەربازی ڕایگەیاند:

٠ دەستەکە دەستکەوتی گەورەی لەبواری پیشەسازی سەربازی و مەدەنی بەخۆیەوە بینیوە، دیارترینیان؛ کارگەی دروستکردنی کەلوپەلی سەربازیی سووک کە لە ساڵی 2024 کراوەتەوە، کە پرۆژەیەکی ستراتیژیی گرنگە، توانای بەرهەمهێنانی دەگاتە 63 ملیۆن گوللە بەپێی پێوەرە جیهانییەکان.

٠ کارگەکە ئامێر و کەلوپەلی پێشکەوتوو، تاقیگەی تاقیکردنەوە و مەیدانی تەقەکردن لەخۆدەگرێت.

٠ دەستەکە کارگەیەکی گەورەی لە بەغدا کردووەتەوە بۆ بەرهەمهێنانی زریپۆشی شەڕکەر، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 600 زریپۆشی دروستکردووە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بودجەی گشتیی ساڵی 2025 کە هێشتا پەسەند نەکراوە، لە چوارچێوەی بودجەی وەزارەتی بەرگری، بڕە پارەیەک بۆ گرێبەستی چەک کڕین تەرخان کراوە، دوای پەسەند کردنی بودجە، وەزارەتی بەرگری گرێبەستی کڕینی فڕۆکەی کاراکال لەگەڵ فەرەنسا واژۆ دەکات، هاوکات سیستەمی بەرگریی ئاسمانی لە کۆریای باشوور دەکڕێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: