
گرافیک - مەڕوان هێمن
ئه‌و پرۆژانه‌ی له کابینه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌ست به جێبه‌جێکردنیان کراوه، وه‌ک پرۆژه‌کانی به بانکی کردن و پرۆژه‌ی کاره‌بای به‌رده‌وام، له‌و جۆره پرۆژانه‌ن که به پرۆژه‌ی به‌یسک یان بنه‌ڕه‌تی داده‌نرێن له وڵات‌دا.
واته ئه‌م پرۆژانه بۆ جوانکاری نین، یا پرۆژه‌ی لاوه‌کی نین، به‌ڵکو هه‌موویان له‌و جۆره پرۆژانه‌ن که بۆ ژیان و گوزه‌رانێکی مۆدێرن و شایسته به مرۆڤی ئه‌مرۆ پێویستن و هه‌ر ده‌بێ بکرێن.
له ڕووی کاته‌وه ده‌توانین بڵێین هه‌رێمی کوردستان هێشتاش له ئه‌نجامدانی ئه‌و پرۆژانه دواکه‌وتووه و ده‌بوو زوتر و ساڵانی پێشوو ده‌ست به ئه‌نجامدانی ئه‌م جۆره پرۆژانه بکرایه، هه‌روه‌ک ده‌بوو ڕه‌خنه له نه‌بوونیان بگیرێت، نه‌ک له بوونیان!
له بنه‌ره‌تدا ده‌بوو لایه‌نه‌کانی "ئۆپۆزسیۆن" و په‌رله‌مانتاران ڕه‌خنه له حکومه‌ت بگرن که ئه‌م جۆره پرۆژانه‌ی نییه، به‌ڵکو ده‌بوو په‌رله‌مانتاران خۆیان ئه‌م جۆره پرۆژانه پێشنیار بکه‌ن و حکومه‌ت به ئه‌نجامدانی ناچار بکه‌ن نه‌ک ئێستا که هه‌یه‌تی و جیبه‌جێی ده‌کات لێی بده‌ن و متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ق بکه‌ن!
هه‌ر به‌ڕاستی ئاده‌ی با بگه‌ڕێیین بزانین له خوله‌کانی پێشودا له په‌رله‌مانه‌وه چه‌ند پرۆژه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی بنه‌ره‌تی کێشه‌ی کاره‌بای کوردستان پێشکه‌ش کراوه؟ یاخود په‌رله‌مانتاران ته‌نیا بۆڵه بۆڵیان کردوه و ئێستاش که حکومه‌ت خۆی دێت ئه‌م پرۆژانه له سفره‌وه دێنێته بوون، له‌بری پشتیوانی کێشه‌ی بۆ دروستده‌که‌ن؟
نه‌بووه و ڕووی نه‌داوه له دونیادا حکومه‌ت بیه‌وێت پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری بنه‌ڕه‌تی دابمه‌زرێنێت ،که‌چی په‌رله‌مانتار و لایه‌نی "ئۆپۆزسیۆن" له‌مپه‌ری بۆ دروستبکه‌ن!
چه‌ندین ساڵه خه‌ڵکی کوردستان به ده‌ست نه‌بونی کاره‌بایه‌کی رێک و پێکی بیست و چوار سه‌عاتیی یه‌ک سیستم، گیرۆده‌یه، ده‌نگی مولیده و دوکه‌ڵی ناته‌ندروست شاره‌کانی ته‌نیوه.
چه‌ندین ساڵه سیستمی حوکمڕانی هه‌رێم به ده‌ست نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و سیتمێکی مۆدێرنی بانکی گیرۆده‌یه، که‌چی که ئێستا کابینه‌ی نۆ ده‌یه‌وێت هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌م پێویستیانه بنێت ده‌نگه نه‌شازه‌کان دێن و متمانه‌ی خه‌ڵک به‌م پرۆژانه له‌ناو ده‌به‌ن.
بێگومان کاتێک میدیا و په‌رله‌مانتار دێن و به ڕاست و چه‌پدا له‌م جۆره پرۆژانه ده‌ده‌ن ئه‌مه کاریگه‌ری له‌سه‌ر متمانه‌ی هاونیشتمانیانیش ده‌بێت و ئه‌و کات هاونیشتمانی به ئاسانی ناتوانێت به‌ده‌م ئه‌م پرۆژانه‌وه بچێت، یا خود دڵیان پێخۆش بکات.
وه‌ک وتمان هیچ پرۆژه‌یه‌ک بێ که‌موکورتی نابێت، ته‌نیا کاری خودا کامڵ و بێ که‌موکورتیه، ئه‌وه‌ی تر که کاری مرۆڤه ده‌بێت به‌رده‌وام چاکسازی تیادا بکرێت.
له پرۆژه‌یه‌کی وه‌ک پرۆژه‌ی (ڕووناکی) دا له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو لایه‌نه باش و پێویسته‌ی له پرۆژه‌که‌دا هه‌یه ده‌بینی ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌م وڵاته ناسوتێ و ته‌نیا ده‌ستکه‌وتی خۆیانیان له پێشچاوه دێن و به‌ناوی گرانی نرخه‌وه له خودی پرۆژه‌که ده‌ده‌ن، متمانه‌ی خه‌ڵک له‌ق ده‌که‌ن، دڵخۆشی خه‌ڵک له‌ناو ده‌به‌ن، بێهیوایی دروستده‌که‌ن.
له کاتێکدا نرخ ئایه‌تی قورئان نیه ده‌ستکاری نه‌کرێت، نرخ به‌شێکی گۆڕاوه له هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک و ڕوونه ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌کرێ ده‌ستکاری بکرێت به‌ڵام خودی ئه‌نجامدانی پرۆژه‌که ئه‌وه بابه‌ته گرنگه‌که‌یه، ئه‌مه‌ش ده‌بێ پشتیوانی بکرێت نه‌ک دژایه‌تی.
ئاخر پرۆژه‌ی ڕووناکی پرۆژه‌یه‌ک نییه بۆ نرخی کاره‌با، به‌ڵکو بۆ دروستکردنی خودی سیستمی کاره‌با به‌رده‌وامه‌که‌یه. واته ئێمه کاره‌بای بیست‌و چوار کاتژمێریمان نییه و ئه‌م پرۆژه‌یه هاتبێت ده‌ستکاری نرخه‌که‌ی بکات، به‌ڵکو خودی کاره‌باکه هه‌ر نییه و ئه‌م پرۆژه هاتوه بیهێنێته بوون، له‌پاش ئه‌وه باسی نرخ ده‌کرێ جێگای مشت‌ومڕ بێت.
جا که‌سی به‌رپرسیار ده‌ستخۆشی له پرۆژه‌که ده‌کات و داوای گۆڕینی نرخ ده‌کات، که‌سی نابه‌رپرسیار و بێ خه‌میش له کێشه‌و که‌موکوریه‌کانی ئه‌م وڵاته، دێت و خودی پرۆژه‌که ڕه‌تده‌کاته‌وه و هه‌وڵی ناشیرین کردنی ده‌دات و ڕه‌شبینی بڵاو ده‌کاته‌وه، به‌م شێوه‌یه‌ش به‌رده‌وامی به تاریکی ده‌دات، به‌ڵام کورد ده‌ڵێت به‌ری خۆر به بێژه‌ن ناگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
نوێترین بیروڕا
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
9 ئازار
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
9 ئازار
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
ئاڤا میدیا.. میدیای هاونیشتمانیانە
26 شوبات
ئاڤای ئێمە ستۆدیۆی خەڵکە
26 شوبات
داکەوتنی نرخی نەوت و ئەنجامی سەرژمێری.. زەنگێکی مەترسیدار لەسەر ئایندەی عێراق
26 شوبات
هەرێمی کوردستان لەبەردەم سیاسەتی نوێی ئەمریکادا، سیناریۆ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان
26 شوبات