
بەرز ڕاگرتنی یادی ڕاپەرین و شەهیدان ئەرکێکی مۆراڵی و نەتەوەییە، پێویستە یادیان بەرز و شکۆدار ڕابگرین، ئەوان بە خوێنی سوور و گەشیان ئازادییان بۆ کوردستان بەدەست ھێنا.
سالی 1991 جەماوەری سەربەرز و بە شەرەفی کوردستان لە تەواوی شاروشارۆچکەکان بە پیر و گەنج ڕاپەرین، لە ڕاپەڕێنی شاری سلێمانی، لە پێناو بەرگریکردن لە شەرەف و شکۆ و بۆ ڕاماڵینی بنکە و بارەگاکانی حزبی بەعس، جەماوەری ڕاپەڕیوو ڕوویان کردە دەزگای ئەمنە سورەکەی سلێمانی، کە ترسناکترین و سامناکترین شوێن بوو بۆ لە سێدارەدان، ئەشکەنجە و ئازاردان و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەکانی کورد بە دڕندانەترین شێواز، لەو پێناوەشدا ژمارەیەک لە ھاونیشتمانیان گیانی پیرۆزی خۆیان کردە قوربانی کورد و کوردستان.
ڕاپەڕین وەرچەرخانێکی مەزنی مێژوویی بوو لە خەباتی گەلی کورد دژی ڕژێمی بەعسی عێراقی، دوای چەندین ساڵ لە ستەمکاری، کۆمەڵکوژی، ئەنفال، بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی لە شاری ھەڵەبجە، وێرانکردنی شار و لادێکانمان، خەڵکی کوردستان بە شێوەیەکی ئازایانە ڕاپەڕین، ڕاپەرین بووە بناغەی دامەزراندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەدەستهێنانی ئازادی و سەربەخۆی بۆ گەلی کورد لە باشووری کوردستان. ئەم ڕاپەڕینە نیشانەی خۆڕاگری و ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کورد بوو.
ڕاپەڕین سەلماندی کە کاتێک گەلی کورد یەکگرتوو و یەکدەنگ بێت، دەتوانێت سەرکەوتنی گەورە بەدەست بهێنێت. لە ڕاپەڕیندا، جیاوازی بیروڕا لەلایەک دانرا و خەڵک بۆ ئامانجێکی هاوبەش یەکیان گرت. ڕاپەڕین لە بنەڕەتدا بزووتنەوەیەکی جەماوەری بوو کە نیشانی دا گەل دەتوانێت ڕابەری گۆڕانکاری بێت کاتێک خۆی ڕێکدەخات. هەلومەرجی نێودەوڵەتیی ڕاپەڕین لە کاتێکی گونجاودا ڕووی دا کە عێراق لە جەنگی کەنداودا لاواز بووبوو. ئەمەش وانەی ئەوەمان فێر دەکات کە گرنگە هەلومەرجی نێودەوڵەتی و هەرێمی بخوێنینەوە بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکەین.
هاوکات، ڕاپەڕین فێری کردین کە سەرکەوتن بە تەنها بەس نییە، بەڵکو پاراستنی دەستکەوتەکان گرنگترە. ئێستاش ڕایەرین بەوە مانادارتر دەبێت و ڕۆحی شەھیدەکان بەوە ئاسوودە دەبێت کە یەکگرتوو بین لەناوخۆدا و واز لە ململانێی نابەجێ بھێنین، ئامانجمان بەھێزکردنی لایەنە ھاوبەشەکان بێت، واز لە قووڵکردنەوەی جیاوازییەکان بھێنین، برینە کۆنەکان نەکولێنینەوە، ئەزموون لە ھەڵە و کەموکورتی ڕابردوو وەربگرین، هەروەها، کار لەسەر پاراستنی بەھا باڵا و پیرۆزەکانی نەتەوەکەمان بکەین وەکو خاک، زمان، ئاڵا، کولتوور، بیروباوەڕ، نەریت. پێویستە نیشتمانییانە و کوردستانیانە کار بکەین بۆ بەھێزبوونی ڕۆحییەتی ھاوبەشی کارکردن و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی و هەروەها ئاوەدانکردنەوەی زیاتر بکەینە ئامانجمان، کاربکەین بۆ ئازادی و دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی و سەرخستنی نەتەوەکەمان لە سەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە.
ئێستا ئەوە زۆر گرنگە کە ھەوڵی خێرا بدەین بۆ دروستکردنی حکومەتێکی بەھێز و خزمەتکار و چالاک، یەک دەست و یەک دەنگ لە ناوەوە و لە دەرەوە دژی هەڕەشە و مەترسییەکان بووەستینەوە، کارکردنی باشتر بۆ پیادەکردنی سەروەری یاسا و بەھێزکردنی دامودەزگای حکومی، کەمکردنەوەی گەندەڵی و زیادکردنی شەفافییەت، بتوانین بە یەکگرتووی و یەکدەستی ئاڵانگارییەکانی سەر وڵات و خاکمان تێپەرێنین لە مەترسییە دەرەکی و ھەرێمییەکان، سەیری گۆرانکارییە خێرا و تازەکان بکەین و ستراتیژی بەھیزمان ھەبێت بۆ داهاتوو، پێکەوە کار بکەین بۆ بەدەستھێنانی مافی گەل و وڵاتمان لەسەر ئاستی جیهان.
لەم یادە بەشکۆیەدا، با ھاوکاری و ھەماھەنگی نەتەوەکەمان لە ھەموو پارچەکانی کوردستان لە پێشینەی کارەکانمان بێت، دەرفەتەکان لەدەست نەدەین و یەک بگرین بۆ ئازادی و سەربەخۆیی. با گیانی لێبوردەیی و گەورەیی نواندن ڕەفتار و بیروباوەرمان بێت. با نیشتیمانپەروەر بین، بوونمان و کەرامەتمان و شکۆمەندیمان پارێزراو بێت. با ڕزگارمان بێت لە بێ دەوڵەتی و با سەربەخۆیی کوردستان لە ڕۆح و گیانماندا بێت و کار بکەین بێوچان تا دەگەین بە مەبەست، ڕاستە ڕێگا سەخت و دژوارە، "بەڵام کورد وتەنی هەر دەبێت بگەینە جێی مەبەست".
لە کۆتاییدا، جارێکی دیکە بەرز و بیرۆز بێت یادی ڕاپەرینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان؛ سەربەرزی و نەمری بۆ سەرجەم شەھیدانی خاک و ئازادیی کوردستان.
نوێترین بیروڕا
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپەڕین وەک پرۆژەیەک بۆ داهاتوو
5 ئازار
داستانی قارەمانێتیی مرۆڤی کورد
4 ئازار
"بزاڤێن عێراقێ بو ئازادیا سیاسی: ڕۆلێ کوردان و باندوورێن ئیرانێ"
2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار
2 ئازار
ئاڤا میدیا.. میدیای هاونیشتمانیانە
26 شوبات
ئاڤای ئێمە ستۆدیۆی خەڵکە
26 شوبات
داکەوتنی نرخی نەوت و ئەنجامی سەرژمێری.. زەنگێکی مەترسیدار لەسەر ئایندەی عێراق
26 شوبات
هەرێمی کوردستان لەبەردەم سیاسەتی نوێی ئەمریکادا، سیناریۆ و پێشهاتە چاوەڕوانکراوەکان
26 شوبات
لە نێوان حوکمڕانی و کۆمەڵگادا
24 شوبات
- بیروڕا
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆچی پرۆژەی ڕووناکی؟
- بیروڕا
- 2 ئازار
سیاسەتی دەرەکیی سنووردار