سیاسەتی دەرەکیی  سنووردار

فازڵ میرانی

فازڵ میرانی

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

سیاسەتی دەرەکیی  سنووردار

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئاڤا نیوز

بارودۆخی سیاسی ناوخۆیی و ئەدای سیاسی یان سیاسەتی ئیداریی وڵاتێک، باشترین تاقیکردنەوەیە بۆ تێگەیشتن لە بوونی کاریگەریی سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکە و بۆ خەمڵاندنی هێزەکەی و تێگەیشتن لە ئاراستەکەی، ئەگەر بیەوێت چالاکیی دەرەکیی هەبێت.

وڵاتێک کە دەسەڵاتەکەی بیەوێت ئەزموونەکەی کەڵەکە بکات یان یەکەم تاقیکردنەوە بۆ کەڵەکەکردنی ئەزموون دروست بکات، بە سەرلێشێواوی و گۆڕینی نەگۆڕەکان و بڵاوکردنەوەی کاری سفر (سفرکردنی ئەوەی پێش هاتنە سەرکاری تیمی نوێ ئەنجامدرا) بەڕێوەناچێت، یەکەم شت کە دەبێت تیمی دەسەڵاتدار گرنگی پێبدات ئابوورییە (پارە، خەرجییەکان، سەرچاوەکان، پێگەی کۆمەڵایەتی و پایەکانی کە پەیوەستن بە ئەدای دەسەڵاتەوە).

تەنانەت لەو وڵاتانەی کە چەندین دەسەڵاتی ناوخۆیییان هەیە، سنوورێکی دەستووری و یاسایی و نەریتی هەیە کە نابێت تێپەڕێنرێن، نەک ساڵانێک لە ژیانی دەوڵەت قووت بدرێت، کردەوەیەکی لەو شێوەیە هەمیشە کاریگەریی خراپی دەستبەجێ و یان دوور مەودای هەیە، لە مێژووی سیاسی بەڵگەی لەو جۆرەی بوونی هەیە، ئەزموونەکان چەندە شەرعی یان ئایدیۆلۆژی بن، کارەساتیان بەسەر کۆمەڵگاکانیان و خۆشیاندا هێناوە، پەیوەست بەمەشەوە هیچ جیاوازییەک لە جۆری بیروباوەڕ، نەتەوە یان شوێنی جوگرافییەوە نییە.

لێرەدا دوو خاڵی هۆشیاریی حیزبی و تێگەیشتنی پەرلەمان دەردەکەون، کیمیایەکی فکری لەنێوان ئەو دووانەدا هەیە کە لەسەر ڕێسایەکی سەرەکی لە پانتاییەکی گرنگدا دەوەستێت،  ئەمەش واقیعێک بۆ تێگەیشتن لە بەرژەوەندییەکانی دەوڵەت و کەی بجوڵێت و بەرەو چ ئاڕاستەیەک و کەی دەوەستێت یاخود پاشەکشە دەکات دروست دەکات، هیچ پاساوێک ڕێگەپێدراو نییە بۆ پشت بەستن بە فراکسیۆنی پەرلەمانی بۆ لێسەندەوەی ماف و بۆچوونەکان و مومارەسەکردنی ئەو مافانە بە زۆرلێکردن یان بە ناحەقی و سووتاندنی دەرفەتەکانی ساڵانی پەرلەمانی لە بەرژەوەندیی کۆمەڵێک و پاشان گواستنەوەی کاروبارەکان بۆ کۆمەڵێکی دیکە و بەردەوامیدان بە پڕۆژەی شێواندن بە ئەنقەست یان لە ڕێگەی نەزانینەوە.

ئەو بیرکردنەوەیەی کە دیموکراسیەتی بەرهەمهێنا، بەئاگابوو لە ڕێژەییبوونی مرۆڤ، بەو پێیەی هیچ ڕەهایەک نییە جگە لە "خودا" و هەندێک لەو بەهایانەی کە مرۆڤایەتی بۆ بەدیهێنانیان یان جێگیرکردنین لە ژیاندا خەباتیان بۆ دەکات، لەوانەش ڕاستی و چاکە.

دیموکراسیەت دژەیەکی تەمبێکردنێکی سەخت بوو بۆ ئەوانەی ڕاهاتبوون لەسەر بیرنەکردنەوە لە سەرکەوتن بەپێی کات و زەمان و گۆڕانکاری و پێشکەوتن، بۆیە نزیکترە لە ساڵنامەی دروست کە خولگەی زەوی بە دەوری خۆردا دەبەستێتەوە بۆ سڕینەوەی ساڵێک بە کاتێکی وردەوە.

هیچ وڵاتێک نییە کە ناسنامەیەکی نەبێت، ئەگەر ناسنامەکەی ون بوو یان ساختەکرا، بێنە پێش چاوی خۆت، وەکو ئەو کەسە وایە کە ناسنامەی نییە یان هی ساختەی هەبێت، ئەگەر خاوەنی ناسنامەی خۆی بێت، دەبێت ناسنامەیەکی ڕێزلێگیراو بێت تەناتەت ئەگەر سادەش بێت، بەڵام ڕاستەقینەیە و دەتوانێت خۆی پەرەیپێبدات بۆ ئەوەی باشتر بێت.

دەوڵەت بەرپرسیارێتییەکەی ئاسان نییە، جگە بۆ ئەو کەسانەی کە بە دەرفەتی دەزانن بۆ تێرکردنی ئارەزووی کەسی، بۆیە ئەو کەسانە دوور دەخەنەوە کە بەئاگان لە ڕاستییەکانی ڕابردوویان و خۆیان دەست دەکەن بە ئالوودەبوون بە گرتنی پۆست و پێگەیەکەوە، یان بە پۆست و پێگەیەکی دیکە کە بەرزیان دەکاتەوە، هاوکات لە فرەیی بڕیاردەران لاوازیی لە دەوڵەتدا دەست پێدەکات، کە لایەنگیری بەسەر ئەزمووندا لەپێشتر دەبێت، تەناتەت لە تێگەیشتن لەوەی کە پێویستە چی دابین بکرێت بۆ ئەوەی سوود بە دەوڵەت بگەیەنێت گرنگتر دەبێت.

ناکرێت چەمکی نەزانین لە نەزانینی خوێندنەوە و نووسیندا قەتیس بکرێت، چونکە نەزانی یان پشتگوێخستن دەرکەوتەی مەترسیدارتر و زیانبەخشتری هەیە ئەگەر بڕیاردەران پێداچوونەوە بە ئەزموونە مێژووییەکان لە کارگێڕیدا نەکەن، کوا ئەو هەڵەیە و ئایە هەمیشە بێدەنگی چارەسەرە، یان دڵنیایی و پشتبەستن بە بەخت بەسە، لەگەڵ بڕێک نەختینەیی بۆ گۆڕانکارییە فریاگوزارییەکان؟

پێویستە دان بە نەخۆشییەکی سیاسی  بنێین بۆ ئەوەی دەست بە چارەسەرکردن بکەین کە ماوەیەکی زۆرە دواکەوتووە، لە هەمان کاتدا پێشوەختە دان بەوەدا بنێین کە هیچ سوودێک بۆ گەلەکانمان لە تۆمەتبارکردنی یەکتری و ئاشتەوایی تاکتیکیدا نییە بۆ دووبارە بەڵێندان و دووبارەکردنەوەی هەمان شت بە ڕووخساری نوێ.

دیسان بیرتان دەهێنمەوە کە ئەو بڕیارانەی زلهێزە نێودەوڵەتییەکان لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا لەدژی ئێمە دەیدەن، ڕەهەندێکی کاریگەریان دەبێت لە ناوخۆدا، ئەوەش تەنیا لەبەرئەوەی کەسانێکیان هەیە واقیعی سیاسەتی ناوخۆی ئێمە دەخەنە ڕوو، لەکاتێکدا کە پێناچێت دروستکەرانی ناوخۆیی بەدواداچوون و ڕاستکردنەوەی بۆ بکەن، لەڕووی ئاسایش، کۆمەڵگا، ئابووری و جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانیش.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: