
سزای لەسێدارەدان لەوڵاتی ئێران جێبەجێ دەکرێت
ئاڤا نیوز
سەرەڕای هۆشداریی وڵاتانی جیهان لەبەرامبەر لەسێدارەدانی هاووڵاتییان سڤیل و تووندکردنەوەی سزا ئابوورییەکان بۆسەر ئێران، وڵاتەکە بەردەوامە لەو کارەی و ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان ڕوو لە زیادبوونە.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ نیو سەدە تێپەڕدەبێت بەسەر دیاریکردنی ڕۆژی جیهانی ژنان لەلایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، وەکو نیشاندانی ڕێز و پێزانین بۆ هاوڵدانەکانی ژنان لە کایە جیاوازەکاندا، ئەمساڵیش ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماری لەسێدارەدانی ژنانی ئێرانی بڵاوکردووەتەوە کە ڕێژەکە زیادی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە: بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، لە ساڵی 2024 لانیکەم 30 ژن لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارەدراون و 141 ژنی دیکەش دەستگیرکراون، هاوکات 136 چالاکوانیش لەلایەن دادگاکانی ئێرانەوەو سزای جۆراوجۆریان بەسەردا سەپێنراوە، هەروەها 191 حاڵەتی کوشتنیش تۆمار کراوە.
- ئاماریی لەسێدارەدان بە بەراورد بە ساڵی 2023 بە ڕێژەی 36% زیادی کردووە.
زانیاریی زیاتر: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا سزای لەسێدارەدان بۆ سێ ژنە چالاکوانی کورد دەرچووە، ئەمەش کاردانەوەی زۆری لێکەوتووەتەوە بەهۆی ئەوە لەسەر کاری سیاسی دەستگیر کراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات
- کوردستان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هەرێمی كوردستان هەزار و 500 ڕۆژنامەنووسی ئافرەت تۆماركراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
شەپۆلێکی باران بەڕێوەیە و ڕۆژانی ئایندە ساردی دەکات
7 ئازار
بۆمبێکی جەنگی دووەمی جیهانی لە قەرەباڵغترین وێستگەی شەمەندەفەری فەرەنسا دۆزرایەوە
7 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع پەیامێک ئاراستەی گەلی سووریا دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە ڕووداوەکانی سووریا هەبێت