حیزبوڵڵا ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە ڕووداوەکانی سووریا هەبێت

شەیری بکە لە:
حیزبوڵڵا ڕەتی دەکاتەوە دەستی لە ڕووداوەکانی سووریا هەبێت

ژمارەیەک چەکداری حیزبوڵڵا لەکاتی ئەنجامدانی نمایشێکی سەربازی

ئاڤا نیوز

 

حیزبوڵڵای لوبنان ڕەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئاڵوزییەکانی کەناراوەکانی سووریا لە لازقیە و تەرتووس هەبێت و دەڵێت، دەستی لە ڕووداوەکان نییە.

 

وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە دۆخی ئەمنی سووریا تا دێت خراپتر دەبێت، وڵاتان هۆشداری لە فراوانبوونی ئەم شەڕە دەدەن کە لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بەرپا بووە و زیاتر لە 1000 کەس کوژراون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: حیزبوڵڵای لوبنان لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: "حیزبوڵڵا بە ڕاشکاوی هەموو ئەو تۆمەتە بێ بنامەیانە ڕەتدەکاتەوە، داواش له میدیاکان دەکەین له گێڕانەوەی هەواڵەکاندا وردتر بن و هەواڵی ناڕاست بڵاونەکەنەوە''.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: چالاکوانانی سووریا، حیزبوڵڵای لوبنان تۆمەتبار دەکەن بە یارمەتیدانی پاشماوەکانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا، چونکە لە ڕابردوودا هاوپەیمانێکی سەرەکی ئەسەد بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: