ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ پێکهاتەکانی سووریا دووپات دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ پێکهاتەکانی سووریا دووپات دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاگەیێنراوێکی بە ناوی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوە، سەبارەت بە تووندوتیژییەکانی ئەم دواییەی سووریا بڵاو دەکاتەوە و داوای پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکان دەکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێنراوەکەدا سەرکۆنەی تووندوتیژییەکان کردووە و تیایدا هاتووە: "ئەمریکا تیرۆریستە ئیسلامییە ڕادیکاڵەکان، لە ناویشیاندا جیهادییە بیانییەکان، سەرکۆنە دەکات کە لەم ڕۆژانەی دواییدا خەڵکیان لە ڕۆژئاوای سووریا کوشتووە." 

 

- ڕاگەیێنراوەکە پاڵپشتی بۆ پێکهاتەکانی سووریا دەربڕیوە و تیایدا هاتووە کە "ئەمریکا لە پاڵ کەمینە ئایینی و ئیتنیکییەکان، لە ناویشیاندا کۆمەڵەکانی کریستیان، عەلەوی و کورد، دەوەستێت."

 

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیان دەکات و دەڵێت "دەبێت دەستەڵاتی ڕاگوزەری سووریا لێپرسینەوە لە تاوانکارانی ئەم کۆمەڵکوژییانە بکات کە دژ بە کەمینەکانی سووریا کراوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: