ئەحمەد شەرع: دەستی دەرەکی لەپشت نانەوەی ئاژەوەگێڕییە لە سووریا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕایدەگەیێنێت، خۆیان لە بەردەم مەترسییەکی نوێدا دەبیننەوە، کە نوێنەرایەتی هەوڵەکانی پاشماوەکانی دەسەڵاتی پێشوو و ئەو لایەنە دەرەکیانە دەکات کە لە پشتیانەوەن بۆ دروستکردنی ململانێیەکی نوێ و ڕاکێشانی وڵاتەکەیان بۆ ناو شەڕێکی ناوخۆ، بە ئامانجی دابەشکردنی و تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیرییەکەی.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە بەتایبەت لە هەردوو پارێزگای لازقیە و تەرتووسی عەلەوینشین شەڕ و پێکدادان لەنێوان پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هێزەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع سەریهەڵداوە و تا ئێستا هەزار و 311 کەس کوژراون.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ئێستای وڵاتەکەی لە وتارێکدا ڕایگەیاند: پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد دەیانەوێت فیتنە لە سووریای نوێ بنێنەوە، گەلی سووریاش دڵنیا دەکەینەوە لێیان خۆشنابین.
تەواوی قسەکانی ئەحمەد شەرع:
٠ وڵاتەکەمان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بە ئەزموونی تاڵ و سەختدا تێپەڕیوە، تا ئەوکاتەی ئازادی خۆی بەدەست هێنا و شۆڕشی گەل ئامانجەکانی گەیشتە دەست، دواتر لەم دواییانەدا ڕووبەڕووی چەندین هەوڵی ناسەقامگیری و ڕاکێشانی بۆ ناو تاڵاوی ئاژاوەگێڕی بووەوە.
٠ ئەمڕۆ کە لەم ساتە گرنگەدا وەستاوین، خۆمان لە بەردەم مەترسییەکی نوێدا دەبینینەوە، کە نوێنەرایەتی هەوڵەکانی پاشماوەکانی دەسەڵاتی پێشوو و ئەو لایەنە دەرەکیانە دەکات لە پشتیانەوەن، بۆ دروستکردنی ململانێیەکی نوێ و ڕاکێشانی وڵاتەکەمان بۆ ناو شەڕێکی ناوخۆ، بە ئامانجی دابەشکردنی و تێکدانی یەکڕیزی و سەقامگیرییەکەی.
٠ دەبێت دان بەو ڕاستییانەدا بنێین کە ڕژێمی ڕووخاو لە کاتی حوکمڕانیدا برینی قووڵی بەجێهێشتووە، زیندانەکانی فەلەستین، سێدنایا، زیندانە ئەمنییەکان، دەستدرێژیکردن، چەکی کیمیایی، ئاوارەبوون و ڕووخاندنی ماڵەکان بەسەر سەری دانیشتووانەکانیان، ساڕێژکردنی هەموو ئەو برینانە زۆر قورسە و یەکێک لە ئەنجامەکان ئەوە بوو کە دوێنێ ڕوویدا سەرەڕای هەوڵەکانی دەوڵەت بۆ ڕێگریکردن لەوەی کە ڕووبدات.
٠ هەر لە یەکەم ساتەکانیشەوە ناوچەکەمان بە هێزەکانی ئەمنی بەهێزتر کرد بۆ پاراستنی ئاشتی مەدەنی و ڕێگری لە ڕوودانی هێرشی تۆڵەسەندنەوە. ئەم هێزانە کەوتنە بەر پەلامار و زۆرێکیان کوژران، دەستدرێژیان کردە سەر خەڵکی ئەو ناوچانە، ئەوانەی ئەم تاوانە قێزەونەیان ئەنجامدا هەمان ئەوانەن کە لە ماوەی 14 ساڵی ڕابردوودا تاوانی قێزەونیان لە دژی گەلی سووریا ئەنجامدا.
٠ ئەوان نەیاندەزانی کە بەم کارە ئەو دیوارەیان شکاندووە کە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەپارێزێت، ئەمەش بووە هۆی پێشێلکاری و ئەو ئاژاوەگێڕییەی کە هەموومان شاهیدی بووین، بۆیە دەبێت هەموومان ئارامیمان هەبێت و لە بەرامبەر ئەو کەسانەدا بەهێز بین کە هەوڵی هاندانی ململانێی تائیفی و ناکۆکی ناوخۆیی دەدەن.
٠ گەلی سووریا و هەموو ئەوانەی خەمخۆری وڵاتەکەمانن دڵنیا دەکەینەوە کە لە پاشماوەکانی ئەسەد خۆشنابین کە تاوانی دژ بە هێزەکانی سوپا و دامەزراوە دەوڵەتییەکانمان ئەنجامدا و هێرشیان کردە سەر نەخۆشخانەکان و خەڵکی سڤیلی بێتاوانیان کوشت و ئاژاوەگێڕییان لە ناوچە ئارامەکاندا بڵاوکردەوە. تەنها یەک بژاردەیان هەیە؛ ئەوەیە کە دەستبەجێ خۆیان ڕادەستی یاسا بکەن.
٠ دووپاتی دەکەینەوە کە هەرکەسێک دەستی لە ڕشتنی خوێنی خەڵکی سڤیلدا هەبووبێت یان زیانی بە گەلەکەمان گەیاندبێت، هەرکەسێک دەسەڵاتی دەوڵەتی تێپەڕاندبێت یان دەسەڵاتی قۆستبێتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆی، هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە نابێت و هەرکەسێک دەستەکانی بە خوێنی سووریەکان سوور بێت، ڕووبەڕووی دادپەروەری دەبێتەوە.
٠ هەر بانگەشە و بانگەوازێک بۆ دەستوەردان لە کاروباری وڵاتەکەمان بە تاوان دەزانین، یان هەوڵی نانەوەی فیتنەو دابەشکردنی سووریا بدات لە ناو ئێمەدا جێگای نابێتەوە، سووریا بە ئیرادەی گەلەکەی و هێزی سوپاکەی بە یەکگرتوویی دەمێنێتەوە، ڕێگە بە هیچ لایەنێک نادەین یەکڕیزی نەتەوەیی و ئاشتی کۆمەڵایەتی تێکبدات.
٠ بە پشت بەستن بەوانەی سەرەوە، پێکهێنانی لیژنەیەکی گەیشتن بە ڕاستییەکانمان ڕاگەیاندووە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا بکەن، ئەوانەی دەستیان لەو بابەتە هەبووە پەلکێشی بەردەم دادگا بکرێن و ڕاستییەکان لەبەردەم گەلی سووریا ئاشکرا بکرێن، بۆ ئەوەی هەمووان بزانن کێ بەرپرسیارە لەو فیتنە و پیلانانە.
٠ هاوکات پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵاتر بۆ پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی ڕادەگەیەنین، کە لەلایەن سەرۆکایەتی کۆمارەوە ئەرکی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵکی کەناراوەکانی سووریا هەبێت، بۆ گوێگرتن لێیان و پێشکەشکردنی پشتیوانی پێویست، بە شێوەیەک کە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیرییان مسۆگەر بکات و یەکڕیزی نیشتمانی لەم قۆناغە هەستیارەدا بەهێزتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین
- بیروڕا
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
- ڕاپۆرت
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای گوشارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکاری بۆ نەورۆز دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت پێگەی حاجی و عومرەکار ناشرین بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراوانی چەند ڕۆژی ڕابردووی سووریا 1300 کەسی تێپەڕاند
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کوژراوانی غەززە زیاد دەکات