نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟

شەیری بکە لە:
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟

پاڵەوانێتیی کوردستان دیبەیت

ئاڤا نیوز

 

دوای تەواوبوونی کوردستان دیبەیت، نوێنەری قەتەر فاوندەیشن وەسفی گەنجانی کوردستان دەکات و دەڵێت:  پێویستە جیھان شاهیدی توانا بێوێنەکانیان بێت.
 
چیرۆکی سەرەکی: کوردستان دیبەیت لەلایەن کوردستان فاوندەیشن لە شاری هەولێر ڕێکخرا و مەبەست لێی ئاشناکردنی زیاتری گەنجانە بە دیبەیت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش 30 قوتابخانە بەشدارییان کرد و ئەمڕۆ کۆتایی هات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: قوتابخانەکان بۆ ماوەی چوار مانگ کێبڕکێیان لەسەر گەیشتن بە قۆناغی کۆتایی کرد، دواجار دوو تیم بە زمانی کوردی و دوو تیم بە زمانی ئینگلیزی، کێبڕکێیان لەسەر بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەم کرد و خەڵاتیان پێ بەخشرا. 

 

لێدوانی فەرمی: ھەستی عەلائەدین، کە وەک باشترین قسەکەر لەسەر ئاستی 30 قوتابخان دەستنیشانکرا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پرۆژەیەکی لەم شێوەیە بۆ گەنجان گرنگە و بەشداریکردنیان وا دەکات تواناکانیان نمایش بکەن، هەروەها ببنە داینەمۆ بۆ پێشکەوتنەکانی کوردستان.


لەلایەکی دیکەوە: سەعد ئەسەد، سەرۆکی لیژنەی هەڵسانگاندن لە دیبەیتەکەدا و نوێنەری قەتەر فاوەندەیشن بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: ئەو وزەیەی لە گەنجانی کورد دا دەبینین مایەی خۆشحاڵییە، گەنجی کورد زۆر پێشکەوتوون و دەتوانن تواناکانیان بخەنەگەڕ و کاری ناوازە بکەن، بۆیە کارکردن لەگەڵ کوردستان مایەی خۆشحاڵیمانە و هەموو هاوکارییەک پێشکەش بە براوەکان دەکەین، لە هەوڵیشدا دەبین براوەی دیبەیتەکان بانگهێشتی قەتەر بکەین و لە دەرفەتە نێودەوڵەتییەکانیش ئاسانکارییان بۆ بکەین. 

 

گوتیشی: ئەوەی من لە کوردستان بینیم، حەز دەکەم خەڵکی جیھانیش بیبینێت و شاهیدی توانا بێوێنەکانی گەنجانی کوردستان بن.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: