گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت

شەیری بکە لە:
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت

وێنەی سابوونەکە. وێنە - SYRIA SCOPE

ئاڤا نیوز

لە شاری حەلەبی پایتەختی ئابووری سووریا، گەورەترین سابوون لە ئاستی جیهان دروستکراوە و کێشەکەی 1520 کیلۆگرامە، دروستکردنەکەی دوو ساڵی خایاندووە.

چیرۆکی سەرەکی:  سابوونێک لە ناوچەی شوێنەواری خان سابوونی ناوەندی حەلەب بۆ نمایشی گەشتیار و سەردانیکاران دانراوە، دروستکردنەکەی دوو ساڵی خایاندووە، بەس وشککردنەوەکەی ساڵێکی خایاندووە، بەوهۆیەش ناوی چووەتە کتێبینی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان وەک گەورەترین سابوون لە جیهان.

لێدوانی فەرمی: شەهم دحان، بەڕێوەبەری کارگەی دقە قەدیمە کە سابوونەکەی دروستکردووە، دەڵێت، سابوونەکە تەواو سروشتییە و لە زەیتی زەیتوون و زەیتی گەڵای غار دروستکراوە، ئێستاش لە ناوچەی خان سابوون کە شوێنێکی تایبەتە بە نیشاندانی جۆرەکانی سابوون، نماییشکراوە.

باکگراوند: مێژووی سابوونی حەلەبی بۆ سێ هەزار ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە و بە یەکێک لە کۆنترین جۆرەکانی سابوون لە جیهان هەژمار دەکرێت، سەرەڕای شەڕی ناوخۆیی سووریا و خاپووربوونی حەلەب، بەڵام پیشەسازیی دروستکردنی سابوونی حەلەبی نەوەستاوە و ئێستا دوای ڕووخانی دەسەڵاتەکەی ئەسەد ئومێدی گەشانەوەی زۆری ئەو پیشەسازییە دەکرێت، لە ماوەی ڕابردوودا یۆنسکۆش سابوونی حەلەبی خستە ناو لیستی میراتی ڕۆشنبیری جیهانییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: