ئەحمەد شەرع دان بە کۆمەڵکوژیدا دەنێت و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

شەیری بکە لە:
ئەحمەد شەرع دان بە کۆمەڵکوژیدا دەنێت و لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر

ئاڤا نیوز


ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، دان بە کۆمەڵکوژی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژئاوای سووریا دەنێت و لیژنەیەکی لیکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکان پێکدەهێنێت و ڕایدەگەیەنێت، بەرپرسانی تووندوتیژییەکانی ئەم دوایەی ڕۆژئاوای سووریا دەدرێنە دادگا. 


وێنە گەورەکە: کاتژمێر 04:19 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە 8-12-2024، هەواڵی کەوتنی دیمەشق و ڕووخانی ئەسەد بڵاوکرایەوە، شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا لە حەلەبەوە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەستیان پێکرد و بە 12 ڕۆژ لە دیمەشق بە ڕووخانی دەسەڵاتی ئەسەد کۆتایی پێهات، دوای زیاتر لە سێ مانگ جارێکی دیکە شەڕ لەنێوان پاشماوەی لایەنگرانی بەشار ئەسەد و چەکدارانی سوپای سووریا دروستبووە و بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار کەس کوژرا و برینداربوون. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی سووریا ڕایگەیاند، "لیژنەیەکی سەربەخۆ"ی حەوت کەسی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان پێکهێناوە و لە ڕووداوەکان دەکۆڵێتەوە و کەسانی بەرپرسیار دەستنیشان دەکات و ڕەوانەی دادگایان دەکات.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی تووندتیژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ڕۆژئاوای سووریا، زیاتر لە هەزار کەس کوژراون کە زۆربەیان کەسانی سڤیل و سەر بە پێکهاتەی عەلەوین و ڕووبەڕووی تووندوتیژی بوونەتەوە لەلایەن سوپای ئێستا سووریا کە ئەحمەد شەرع ڕۆڵی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانیش دەبینێت. 

 

لەلایەکی دیکەوە: تووندوتیژییەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی سەرکۆنە کراون و وڵاتان داوای ئارامی و پاراستنی پێکهاتە ئایینی و ئیتنییەکانی سووریا دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: