بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابیانی کوردی دەرەوەی وڵات دەردەکرێت

شەیری بکە لە:
بڕیارێک لە بەرژەوەندیی قوتابیانی کوردی دەرەوەی وڵات دەردەکرێت

وێنەی باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

ئاڤا نیوز

 

بەهۆى پشووەکانى ئادار و نەورۆز و جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیارێک لەبەرژەوەندی ئەو قوتابییە کوردانەی کە لەدەرەوەی وڵات دەخوێنن، دەردەکات.


وێنە گەورەکە: ساڵانە بەهۆی بۆنەکانی ئادار و نەورۆز، حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پشوو ڕادەگەیەنێت، بەجۆرێک زۆرترین پشووەکانی ساڵ دەکەونە مانگی ئادار. 


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دکتۆر ئارام قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڕیاری داوە بە قوتابیانی دەرەوەی وڵات بەمەبەستی گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لەڕێککەوتی 12-3-2025 تاوەکو 5-4-2025، واتە بۆ ماوەی 24 ڕۆژ، ئەو ماوەیەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەسەری دەبەن، بە ماوەی مانەوە لە دەرەوەی وڵات بۆیان هەژمار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: