دادگا: تاوەکو یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی، ئەحمەد حاسوود لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە

شەیری بکە لە:
دادگا: تاوەکو یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی، ئەحمەد حاسوود لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە

بینای دادگای کارگێڕیی عێراق

ئاڤا نیوز



دادگای کارگێڕیی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجوومەنی پارێزگای نەینوای دا، سەبارەت بە دوورخستنەوەی سەرۆکی ئەنجوومەنەکە لە پۆستەکەی، ئەوەش تاوەکو سکاڵاکەی یەکلایی بکاتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای کارگێڕیی عێراق، بڕیاریدا فەرمانسالارێک دەربکات بۆ ڕاگرتنی بڕیاری دوورخستنەوەی ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی دوورخراوەی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینوا تاوەکو سکاڵاکەی حاسوود لەمبارەیەوە یەکلایی دەکاتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: ڕۆژی 05-03-2025، ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لە دانیشتنێکدا، لێپرسینەوەیان دەربارەی چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لەگەڵ ئەحمەد حاسوود، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە کرد و بە دەنگی 16 ئەندام لە کۆی 29 ئەندامی ئەنجوومەنەکە بڕیاریان دا لە پۆستەکەی دووریبخەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: