دوای بڕیارەکەی ترەمپ عێراق ڕێوشوێنی نوێ بۆ دابینکردنی کارەبا دەگرێتەبەر
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆبوونەوەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو. وێنە - ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق بڕیاریدا دەست بکات بە تەواوکردنی بۆری غاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبای بەسرە بۆ سەکۆی گەڕۆک، هاوکات درێژکردنەوەی بۆرییەکی نوێی غاز بۆ گواستنەوەی غاز لە قەزای مەحمودییە بۆ شاری بسمایە.
وێنە گەورەکە: ئەمریکا کۆتایی بە بڕیاری لێخۆشبوونی کڕینی غازی ئێرانی لەلایەن عێراقەوە هێنا کە پێشتر وەک هاوکاری و ئاسانکارییەک بۆ عێراق دەریکردبوو تاوەکو بتوانێت لەو ڕێگەیەوە کارەبا بەرهەمبهێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-03-09، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی خولیی کرد بۆ بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکانی کەرتی نەوت و پێداچوونەوە بەو پلانەی کە ئامادەکراوە بۆ دەستەبەرکردنی کارەبا بۆ هاوینی داهاتوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا:
٠ دەستبکرێت بە تەواوکردنی هێڵی گواستنەوەی غاز لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەسرە تا دەگاتە سەکۆی گەڕۆک، هاوکات ئەو گرێبەستانە واژۆ بکرێت کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە پێشکەش کراون بۆ کارکردن لەسەر تەواوکردنی سەکۆکە "بەخێرایی".
٠ بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی بۆرییەکی نوێی غاز بۆ گواستنەوەی غاز لە قەزای مەحمودییە بۆ شاری بسمایە، بە درێژیی 40 کیلۆمەتر، بۆ گەیاندنی غاز بۆ دڵنیابوون لە کارکردنی وێستگەی بسمایە بە توانای تەواو لە هاویندا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چوارچێوەی تووندکردنەوەی سزاکانی سەر ئێران، ئەو لێخۆشبوونەی به عێراق درابوو بۆ هاوردەکردنی کارەبا و غاز له ئێرانەوە، ڕۆژی 2025-02-05، لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڵوەشێنرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان ئامادەی دانووستانین
- بیروڕا
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ دەبێت ڕاپەرین لەیاد نەکەین؟
- ڕاپۆرت
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرەڕای گوشارەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادەکاری بۆ نەورۆز دەکرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری بەو کەسانە دەدرێت پێگەی حاجی و عومرەکار ناشرین بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پرسی پچڕاندنی پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ سووریا دەبرێتە پەرلەمان
- عێراق
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق نیگەرانییەکانی لەبارەی سزاکانی سەری دەگەیێنێتە ئەمریکا
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگا: تاوەکو یەکلاکردنەوەی سکاڵاکەی، ئەحمەد حاسوود لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق لەدایکبووانی ساڵی 2007 دەنگ دەدەن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری پێنج وڵات لە ئوردن بۆ ڕووبەروبوونەوەی تیرۆر کۆدەبنەوە