وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكات

شەیری بکە لە:
وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ گرفتەكانی بەردەم پرۆسەی دابەشكردنی زەوی دەكات

ساتی کۆبوونەوەکەی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و ڕاپەرین و گەرمیان

ئاڤا نیوز

 

وەزیری شارەوانی بەدواداچوون بۆ گرفتە یاسایی و هونەری و مرۆییەكانی پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و ڕاپەڕین دەكات.


وێنە گەورەكە: ئەمڕۆ لە دیوانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین كرد.

 

لێدوانی فەرمی: لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكە، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی گرفتە یاسایی و هونەری و مرۆییەكانی بەردەم پرۆسەی دابەشكردنی زەوی لەو سنوورە كرا، هاوكات پێداویستی و داواكارییەكان بۆ ئاسانكاری پرۆسەكە، تاوتوێ كران.


زانیاریی زیاتر: "پرۆسەی دابەشكردنی زەوی، سەرجەم فەرمانبەرانی شایستە لە هەرێمی كوردستان لێی سوودمەند دەبن، بۆیە دەبێت بە باشی كاری لەسەر بكرێت و پرۆسەكەش پێویستی بە هەماهەنگییە لەگەڵ دامەزراوەكانی دیكەی حكومی".

کێ بەشدارە: ڕاوێژكاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی و كاروباری یاسایی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆكایەتییەكانی شارەوانیی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و ڕاپەڕین و بەڕێوەبەرایەتییەكانی نەخشەدانانی ئاوەدانی ئەو سنوورانە ئامادەی كۆبوونەوەكە بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: