بۆمبێکی جەنگی دووەمی جیهانی لە قەرەباڵغترین وێستگەی شەمەندەفەری فەرەنسا دۆزرایەوە
- جیهان
- 7 ئازار
وێستگەیەکی شەمەندەفەر - وێنە AFP
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ هەینی بەهۆی دۆزینەوەی بۆمبێکی جەنگی دووەمی جیهانی هاتووچۆ لە وێستگەی شەمەندەفەری "گار دو نۆرد" لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕاگیرا.
چیرۆکی سەرەکی: بۆمبە نەتەقیوەکەی جەنگی دووەمی جیهانی لە ناوەڕاستی ڕێڕەوەکانی شەمەندەفەر بە دووری نزیکەی 2.5 کیلۆمەتر لە وێستگەی "گار دو نۆرد" لە شەودا دۆزراوەتە کە لەوکاتەدا کاری نۆژەنکردنەوە لەو ڕێڕەوەدا دەکرا.
لێدوانی فەرمی: فیلیپ تابارۆت وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی فەرەنسا ڕایگەیاند، هۆشداری دەدەن لەوەی هاتووچۆی شەمەندەفەر لە وێستگەی "گار دو نۆرد" پەکی کەوتووە، بە زۆری گەشتەکانی لە ڕۆژی هەینیدا لە ڕۆژەکانی دیکە زیاتر دەبن، داوا دەکەین گەشتیاران نەچنە وێستگەکە و گەشتەکانیان دوابخەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێستگەی "گار دو نۆرد" دەکەوێتە باکووری پاریسی پایتەختی فەرەنسا و قەرەباڵغترین ناوەندی شەمەندەفەری وڵاتەکەیە، جگە لە خزمەتگوزاری لە ناوەوە و دەرەوەی پاریس، هاوکات وێستگەی هاتووچۆی شەمەندەفەرەکانی وڵاتانی ئەوروپاشە، بەپێی ئامارەکان، ڕۆژانە نزیکەی 700 هەزار سەرنشین لەڕێگەی ئەم وێستگەیەوە دەگوازرێنەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم جۆرە ڕووداوە یەکەمجار نییە لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا ڕوودەدات و پێشتریش دۆزینەوەی بۆمبی جەنگی دووەمی جیهانی هاتووچۆی شەمەندەفەریان پەکخستووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی سەردانی سعوودیە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورەترین سابوونی حەلەبی لە جیهاندا دروست دەکرێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئێران ژمارەی لەسێدارەدانی ژنان زیادی کردووە
8 ئازار
پێشبینییەکانی 48 کاتژمێری داهاتووی کەشوهەوا لە هەرێمی کوردستان
8 ئازار
مەسرور بارزانی: پابەندین بە زیاتر ڕەخساندنی دەرفەتی یەکسان لەبەردەم ئافرەتان
8 ئازار
هەشتی مارس؛ ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان لە چییەوە هاتووە؟
8 ئازار
- جیهان
- 47 خولەک لەمەوپێش
زێلێنسکی سەردانی سعوودیە دەکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیا ئەمریکییەکان چاویان لە کەرتی وزەی عێراقە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا لەماوەی دوو مانگدا 94 پەنابەری عێراق دیپۆرت دەكاتەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرش دەکرێتە سەر خانووێکی دۆناڵد ترەمپ لە سکۆتلەندا
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆكراینا: سەرووی 885 هەزار سەربازی ڕووسیامان كوشتووە و برینداركردووە
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
نیوەی فەرەنسی و ئەڵمانییەکان ترەمپ بە "دیکتاتۆر" ناودەبەن