نیوەی فەرەنسی و ئەڵمانییەکان ترەمپ بە "دیکتاتۆر" ناودەبەن

شەیری بکە لە:
نیوەی فەرەنسی و ئەڵمانییەکان ترەمپ بە "دیکتاتۆر" ناودەبەن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

بەپێی ڕاپرسییەکی دامەزراوەی "دیستان کۆمان"، زیاتر لە 59٪ی فەرەنسی و ئەڵمانییەکان، 56٪ـی بەریتانییەکان و 47%ـی پۆڵەندییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە "دیکتاتۆر" وەسف دەکەن.

 

بۆچی گرنگە: ئەنجامدانی ئەم ڕاپرسییە دوای هەڵوێستەکانی ترەمپ بەرامبەر بە ئۆکراینا دێت، کە  هەوڵدەدات بە ئاگربەستی ڕووسیا و ئۆکراینا بهێنێتەکایەوە، بەڵام ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە بەبێ ئەوەی گەرەنتی سەلامەتی خاکەکەی، بەڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا ڕازی بێت. دواتریش ترەمپ وەک کاردانەوە سەرجەم هاوکارییە سەربازی و هەواڵگرییەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا ڕاگرت.

 

کاردانەوەکان: لە بەرامبەردا، وڵاتانی ئەوروپا پشتیوانی خۆیان بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە و بەڵێنیان دا هاوکاریی و پشتیووانی سەربازی پێویستی بۆ دابین بکەن.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی ڕاپرسییەکەی دامەزراوەی دیستان کۆمان، 35٪ـی فەرەنسییەکان خۆشەویستی و هاوسۆزییەکی زۆریان بۆ زێلێنسکی هەیە، تایبەت دوای ئەوەی ترەمپ گفتوگۆیەکی تووندی لەگەڵ زێلێنسکی کرد لە کۆشکی سپی و دواتریش دەری کرد.

 

زانیاریی زیاتر: ڕاپرسییەکە پرسیارێکی دیکەی لەخۆگرتووە لەبارەی پاڵپشتی وڵاتان لە ئۆکراینا کە لەڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدراوە و تەمەنی دەنگدانیش دیاریکراوە، دەرکەوتووە 66%ـی پۆڵەندی و بەریتانییەکان،57%ی فەرەنسییەکان، 54%.ی ئەڵمانییەکان دەیانەوێت وڵاتەکانیان بەردەوام بن لە پاڵپشتیکردنی ئۆکرانیا، تەنانەت بەبێ پشتیووانی ئەمریکاش. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: