خامنەیی: پێداگری ئەمریکا لەبارەی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە

شەیری بکە لە:
خامنەیی: پێداگری ئەمریکا لەبارەی دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە

عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران. وێنە - AFP

ئاڤا نیوز

لە کۆبوونەوەی عەلی خامنەیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی ئێران، سەرۆککۆماری ئێران ئاماژە بەوە دەکات ئەگەر یەکگرتوو بن هیچ کەس ناتوانێت سەرکەوتووبێت بەسەریاندا.

وێنە گەورەکە: عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە حەوتەمین ڕۆژی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا ، لەگەڵ بەرپرسانی هێزە چەکدارەکان و بەرپرسانی باڵای سەربازی و مەدەنی کۆبووەوە و ئێوارە خوانێکی بۆ ڕێکخستن، مەسعود پزیشکیانیش لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەبوو.

لێدوانە فەرمییەکان:

٠ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران ڕایگەیاند، پێداگری هەندێک لە حکومەتە توندوتیژەکان بۆ دانوستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان نییە، بەڵکو بۆ سەپاندنی پێشنیازەکانی خۆیانە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڵنیاییەوە پێشنیازەکانی ئەوان قبوڵ ناکات. 

٠ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند،
بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی، دەتوانین هەموو ئاستەنگەکان تێپەڕێنین و هیچ هێزێک ناتوانێت گەلێکی یەکگرتوو کە لە پشت سەری ئیمامێکە بەرەو قیبلە دەچێت، بوەستێنێت.

زانیاری زیاتر: ئەم لێدوانانەی عەلی خامنەیی و پزیشکیان لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو ڕۆژی پێنجشەممە نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی ناردووە و داوای دانوستان دەکات، لە نامەکە نووسیبووی، ئێران یان دەبێت دانوستانمان لەگەڵ بکات یان ڕێگەچارەی دیکەیان بۆ دەدۆزینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ