ڕوانگەی سووری: ژمارەی کوژراوانی گرژییەکانی ئەمدواییەی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند

شەیری بکە لە:
ڕوانگەی سووری: ژمارەی کوژراوانی گرژییەکانی ئەمدواییەی سووریا هەزار کەسی تێپەڕاند

چەکدارێکی هێزەکانی سووریای نوێ لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پاشماوەکانی ڕژێمی پێشوو

ئاڤا نیوز

 

دوای سێ ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانەکانی سووریا تا دێت دۆخی ئەمنی ئەو ناوچەیە خراپتر دەبێت و ژمارەی کوژراوەکانیش هەزار کەسی تێپەڕاند.

 

وێنە گەورەکە: ڕێککەوتی 6-3-2025، شەڕ و پێکدادان لەنێوان پاشماوەی هێزەکانی ڕژێمی پێشووی سووریا و هێزە ئەمنییەکانی سووریای نوێ سەریهەڵدا لە کەناراوەکانی سووریا، کە بە "توندوتیژترین" شەڕ دادەنرێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە 8ـی کانوونی دووەمی 2024.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دوایین ئاماری قوربانیانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: 1018 کەس کوژراون، لەنێویاندا 745 کەسی مەدەنی هەن و سەدانی دیکەش بریندار بوون.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ دەشڵێت، خزمەتگوزارییەکانی ئاو و کارەبا و نانەواخانەکان لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس و ئەو ناوچانەی شەڕ و ئاڵوزییەکانی تێدا بەرپابووە وەستاوە، تا دێت ژمارەی قوربانیان بەرەو زیاد بوون دەچێت.

 

کاردانەوەکان: وڵاتان هۆشداری دەدەنە دەسەڵاتدارانی سووریا کە ئەم شەڕ و پێکدادانانە جارێکی دیکە سووریا دەخەنەوە ناو شەڕێکی ناوخۆیی بەرفراوانی سەختەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: