مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەبارەی هەشت خاڵ ڕێککەوتن

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع لەبارەی هەشت خاڵ ڕێککەوتن

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە

ئاڤا نیوز

سه‌باره‌ت به‌ ئایینده‌ی هێزه‌كانی سووریای"هه‌سه‌ده" دیموكرات و گەلی کورد لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا ‌ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.

چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ دووشەممە 10-3-2025 مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت خاڵیان واژۆ کرد.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دەقی ڕێککەوتنەکەی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:

٠ هێزەکانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" بخرێته‌ نێو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا لەباکوری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەرکی پاراستنی سنوور و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانیانی پێ بسپێردرێت.

٠ دەستەبەرکردنی مافی سەرجەم هاووڵاتیانی سووریا بۆ نوێنەرایەتی سیاسی و بەشداریکردن لە دامەزراوەکانی حکومەتدا بەپێی لێهاتوویی.

٠ کۆمەڵگەی کوردی بەشێکی ڕەسەن و دانەبڕاوە لە کۆمەڵگای سووریا و هەموو مافێکی دەستووری هەیە.

٠ ئاگربەست لە سەرجەم ناوچەکانی سووریا جێبەجێ دەکرێت.

٠ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارەکانی سووریا بۆ زێدی خۆیان.

٠ پاڵپشتیکردنی حکومەت لە بەرەنگاربوونەوەی پاشماوەکانی ڕژێمی ئەسەد.

٠ یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕێگری لە دابه‌شكاریی بکرێت.

٠ لیژنەیەکی جێبەجێکار چاودێری ئەم ڕێککەوتنە دەکەن و پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێبکرێت.

دەقی ڕێککەوتنەکەیان بە زمانی عەرەبی

 






شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ