ڕێککەوتنەکەی شەرع و عەبدی کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێککەوتنەکەی شەرع و عەبدی کوژراو و برینداری لێدەکەوێتەوە

 

ئاڤا نیوز

دوای ڕێککەوتنەکەی شەرع و عەبدی و بەهۆی تەقەی خۆشییەوە کەسێک کوژرا و 15 ـەی دیکەش بریندابوون.

چیرۆکی سەرەکی: لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد، ئەمڕۆ دووشەممە 2025-03-10، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بە ئاشکرا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی هەشت  خاڵیان واژۆ کرد. بەمەش کۆتاییان بە مشتومڕی نێوان دیمەشق و ڕۆژئاوا هێنا و دۆخی ئاڵۆزی باکوری ڕۆژهەڵاتی سووریایان لەباربرد.

زانیاری بەدەستهاتوو: بەپێی میدیا عەرەبیەکان پاش ڕاگەیاندنی هەواڵی ڕێککەوتنەکەی نێوان شەرع و عەبدی تەقەی خۆشی لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی سنووری دەسەڵاتی هەسەدە دەستیپێکردووە و نزیکەی کاتژمێرێک بەردەوام بووە.

زیانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان: لەئاکامی ئەو تەقەکردنە لە حەسەکە و ڕەققە کەسێک گیانی لەدەستداوە و 15 دیکەش برینداربوونە و برینی بەشێکییان سەختە.

ئەمەش بزانە: بەپێی بەشێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە هێزەکانی سووریای دیموکرات "هه‌سه‌ده‌" دەخرێنە  نێو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا و پێویستە یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا بپارێزرێت و ڕێگری لە دابه‌شكاریی بکرێت .

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ